ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی : دەبێت هاوڵاتیان هۆشیار بن لەوەی ئەمریکا سەلامەتییان ناپارێزێت

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

ستاندەر

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداریدا لە گەشتکردن بۆ ئەمریکا و ڕاشیگەیاندووە کە چەکهەڵگرتن لەو وڵاتە قەیرانی ئازادی مافی مرۆڤی درووستکردووە.

بە هۆی ئەو هێرشەی چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە ئەمریکا کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ٦٤ کەس، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە بارەی دۆخی ئەمریکادا و ڕایگەیاند کە لە ئێستادا لە ئەمریکا هەڵگرتنی چەک دۆخی ئازادییەکانی مافی مرۆڤی خستووەتە ژێر پرسیارەوە.

هەر لە جوارچیوەی ڕاگەیاندراوەکەیدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئەوەشتی وتووە “هۆشاداری دەدەینە گەشتیاران کە گەشت بۆ ئەمریکا دەکەن خۆیان دوور بگرن لە شوێنە ئاینییەکان”.

هەروەها ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە “دەبێت هاوڵاتیان لەوە هۆشیار بن کە ئەمریکا شکستی هێناوە لە پاراستنی سەلامەتیییان”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەمریکا لە ئەنجامی تەقەکردن لە شوێنێکی گشتی ٦٤ کەس بوونە قوربانی.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.