نزیکەی٢٠٠ بارهەڵگری چەکوتەقەمەنی لە ڕێگەی باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان نێردران

لەلایەن ستاندار Posted on 425 جار بینراوە

ستاندەر

بەیانی ئەمڕۆ کاروانێکى چەکوتەقەمی کە لە نزیکەى 200  بارهەڵگر پێکهاتبوون لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکران.

ئاژانسی سپۆتینکی ڕوسی بڵاویکردووەتەوە “ئەو کاروانە چەکوتەقەمەنییانەی هی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون و چوونەتە ناوچەکانى ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا”.

ئاژانسەکە بڵاویشیکردووەتەوە “کاروانی چەکوتەقەمەنییەکان نزیکەى 200 بارهەڵگر دەبوون و ژمارە تابلۆی “هەولێر-عێراق”ـیان پێوە بووە”.

ئاژانسی سپۆتینک ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە “چەکوتەقەمەنییەکان لە درەنگانی شەودا لە دەروازەى سێمالکای سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوادا ڕۆیشتوون و گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆ”.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.