شیکاری تایبەت بە ستاندەر
دوای هەڵبژاردنی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم تائێستا سەردانی سێ پایتەختی کردووە بەغدا و ئەنقەرە و پاریس بەگوێرەی چەند زانیاریەک چەندین بانگهێشت نامەی تریشی بەدەست گەیشتووە لەداهاتوودا سەردانی ووڵاتانی تر دەکات و کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر دوای دیداری لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکە بانگهێشت نامەی تایبەتی عەلی لاریجانی دایە دەست ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تا لەدەرفەتێکدا سەردانی تاران بکات بەڵام وێڕای دیداری لەگەڵ مەسرور بارزانی بەڵام بانگهێشتی تارانی نەکرد،.
عبدالباقی ئەرەن مامۆستای زانستە سیاسیەکان و لێکۆڵەری نێودەوڵەتی تایبەت بۆ ستاندەر دەڵێت کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کابینەیەکی پۆلیسیە و زۆرینەی وەزیرەکانی کابینەکە پێشتر لە سلکی ئەمنی و موخابەراتی کاریان کردوووە.
ئەو لێکۆڵەرە نێودەوڵەتیە دەڵێت ووڵاتانی دراوسێی هەرێم زۆر مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی ئەم کابینەیە ناکەن ئەوەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێیەوە کە مەسرور بارزانی کەسێکی شاراوەیە و ناتوانن بە ئاسانی پەیوەندی لەگەڵ ببەستن یان مسرور بارزانی سلکی دیبلۆماسی ڕووی لە وڵاتانی خۆرئاواو ئەمریکایە و بۆیە وڵاتانی ئیقلیمی جارێ هیچ عیلاقەیەکیان لەگەڵ مەسرور بارزانی نەکردۆتەوە..
لەلایەکی ترەوە ئەمریکیەکان هۆشداریان لەوە دەبێت مەلەفی پەیوەندیە ناوخۆ و نێودەوڵەتیەکان لای سەرۆکی هەرێم بێت چونکە ئەوان مەبەستیانە نێچیر و قوباد تاڵەبانی لە پێگەی خۆیاندا بمێننەوە… سیاسەتی مەسرور بارزانی زیاتر ڕووی لەعیراقە بەتایبەتی لەدوای ڕیفراندۆمەوە بۆ دەسەلاتی كورد دەركەوت كە چارەنوسی هەریم لەگەل عیراقە نەك توركیاو ئیران وەك پیشوو تر بارزانی باوك واتیگەیشتبوو ، چاودیران ئەو سیاسەتە نوییەی بارزانی كوڕ بە زیرەكانە تر دەزانن .