زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی ئازادکردنی یەکێک لە تۆمەتبارکراوانی کوشتی جێگری کونسڵی تورکیا

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی چەند ناوەندێکی هەواڵی کوردی زانیاری ئەوەیان بڵاوکردەوە یەکێک لە دەستگیرکراوانی ڕووداوی کوشتنی جێگری کونسلی تورکیا بە ناوی سدقی کەریم خان برادۆستی ئازادکراوە، ستاندەر بەدواداچونی بۆ ئەو هەواڵە کردووە و زانیاریەکان بڵاودەکاتەوە.

ستاندەر پەیوەندی بە بنەماڵتی کەریم خان برادۆستی کرد و یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاند سدقی کەریم خان ئازاد نەکراوە تەنها ئەو مادەیەی ناو براوی پێ گیراوە گۆڕانکاری تێداکراوە.

سەرچاوەکە وتیشی پێشتر سدقی بە هاوکاری تیرۆر بەگوێرەی یاسای تیرۆر دەستگیرکرا، بەڵام ئێستا مادە گۆڕاوە بەوەی ناوبراو بەهەڵە یارمەتی تاوانباری سەرەکی داوە و نەیزانیە داواکراوە. ئەوەش وادەکات کەیسەکەی سووکتر بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.