تورکیا بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندیل دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

سەر لە بەیانی ئەمرۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا گوندەکانی قرناقە و پشت ئاشان و زارگەلی-ان لە سنووری بناری قەندیل بۆردومان کرد.

بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی لێدان لە بنکە و بارەگاکانی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆردومانی چەند گوندێکی بناری قەندیلیان کرد، بە هۆیەوە ئاگرێکی زۆر لە پوش و پاوانی هاوڵاتیان کەوتەوە و چەندین رەز و باص سوتان.

سەرچاوەیەک لە بناری قەندیل بە ستاندەری راگەیاند ” ئەو بۆمبارانە هیچ بنکەیەکی پەکەکەی نەکردووەتە ئامانج تەنها بە مەبەستی زیاندان بووە لە هاوڵاتیان و گوندنشینانی ئەو دەڤەرە”.

سەرچاوەکە وتیشی ” لە ئێستادا ئاگرێکی زۆر لە پوش و پاوانی هاوڵاتیان کەوتووەتەوە و گوندنشینان سەرقالی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، هەروەها ئەنجامی بۆمبارانەکەش تەنها زیانی مادی گەیاندووە”.

ب.ئ

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.