وەزیری بەرگری تورکیا: لەئەگەری دانەماڵینی چەک لە یەپەگە لەلایەن ئەمریکاوە تورکیا پلانی B ی بەکاردێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 259 جار بینراوە

ستاندەر

وەزیری بەرگری تورکیا لەمیانەی لێدوانێکیدا دەڵێت: تورکیا و ئەمریکا ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان پێکهێناوە بەمەبەستی دروست کردنی ناوچەی ئارام لەباکوری سوریا، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا دەشڵێت: هیچ بیانویەک بۆ پشتگیریەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە نییە و دەبێت ئەمریکا یارمەتی و پشتگیریەکانی بۆ یەپەگە ڕابگرێت. ئەگەر ئەو کارە نەکات تورکیا پلانی “بی” هەیە.

ئەم وتانەی خوڵوسی ئاکار لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو ئەمریکا و تورکیا گەیشتنە رێکەوتن لەسەر دروست کردنی ناوچەی ئارام لەسوریادا، بەپێی رێکەوتنەکە دەبێت ئەم ناوچەیە رێرەوێکی ئاشتی بیت بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی ناوچەکە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.