گەندەڵى وەك دێوزمەیەك لە بەردەم كابینەى نوێی حكومەتدا

لەلایەن ستاندار Posted on 323 جار بینراوە

عمر على محمد
لە ئێستادا بەپێى راى زۆرینەى سیاسیەكان و ئەكادیمیەكان و نووسەر و رۆژنامەنووسان گرنگترین مەترسیەك كە هەڕەشە لە ئاشتى كۆمەلآیەتى و بوارى گەشەپێدانى هەمەلایەنە دەكات لە هەرێمى كوردستان بریتیە لە پرسی گەندەڵى، چونكە لە ئێستادا ئەمە بوەتە هۆى پەكخستنى زۆرینەى چالاكیەكان لە بوارى خزمەتگوزارى و بەمەش ئەركى سەرشانى هاولآتى چەند هێندە بوەتەوەو لەهەمانكاتدا هۆكارێكە بۆ قوربانى زیاتر بەتایبەتى بەهۆى گەندەڵى لە بوارى كەرتى تەندروستى و رێگاوبان و وەزارەتى بازرگانى بەهۆى هێنانى خۆراك و دەرمانى بەسەرچوو، كە هەڕەشە لەسەر بوارێكى گشتى ژیانى كۆمەڵگە دروست دەكات، هەروەها لە كەرتەكانى پەروەردەدا كە ئاستى گەشەى زانستى و پەروەردەى تاكەكان دەخاتە ژێر پرسیار، ئەمە سەرەڕاى بوارى هێزى پێشمەرگە و ناوخۆ كە بەهۆى یەك نەبوونیان و دەرنەكەوتنیان وەك هێزێكى نیشتمانى بەردەوام خەڵك مەترسى دروست بوونى شەڕى ناوخۆو دوو ئیدارەیى دەكاتەوە.
یەكێك لە خراپترین شوێنكارەكانى گەندەڵى كە بە درێژایى 28 ساڵى رابردوو درێژەى هەبووەو ئێستاش لە مەترسیدارترین قۆناغیایەتى بریتیە لە گەورەبوونى بۆشایى لە نێوان دەسەلآت بەهەموو جۆرەكانیەوە لەگەلأ هاولآتیدا، تەنانەت ئەمە وایكردووە خەڵك بەشێوەیەكى گشتى دابڕانێك لەگەلأ پارتە سیاسیەكان و كۆمەڵگەى مەدەنیش دروست بكات، ئەمە نەك تەنها پارتە سیاسیەكان و رێكخراوەكانى سەربە دەسەلآتى گرتۆتەوە، تەنانەت لە ئێستادا پارتە ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوەكانیشى گرتۆتەوە ،بە بەڵگەى ئەوەى كە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بەگشتى لە دوایەمین هەڵبژاردنى پەرلەماندا كەمترین دەنگیان هێناو لە ئێستاشدا جولآندنى شەقامیان لەدەستداوە بۆ هەر ئامانجێك بێت.
هاولآتیانى هەرێمى كوردستان لە ئێستادا زۆرینەیان بآ هیوان، كەمترین بڕوایان بە هەڵبژاردن و كارى سیاسى و حیزبایەتى هەیە، زۆرینەیان لەو بڕوایەدانین كە بەم ئالیەتە سیاسیەى كە ئێستا لە هەرێمى كوردستاندا پەیڕەو دەكرێت كوردستان بەرەو گەشەو نوێبوونەوەو چاكسازى هەنگاو بنێت و لە ئەم دۆخە پڕ قەیراناویەى ئێستا رزگار بكرێت، چونكە هەموو ئەو پرۆژە و پێشنیار و رەخنانەى كە هەتا ئێستا خراونەتەڕوو تەنها لە بوارێكى تیۆریدا ماونەوەو نەتوانراوە لە بوارى پراكتیكیدا جێبەجێ بكرێت. بەلآم لێرەدا پرسیارە جەوهەریەكە ئەوەیە ئایا كابینەى نوآ دەتوانێت خۆى لە قەرەى بابەتێكى وەك گەندەڵى بدات و تواناى چارەسەركردنى هەبێت؟ لەكاتێكدا كە سەرۆك وەیزرانى كابینەى نوێى حكومەتى هەرێم كارنامەكەى خوێندەوە، لەلایەك دانى بەوەدانا كە گەندەڵیەكى زۆر لەنێو حكومەتدا هەیە، بەلآم ئەوەشى راگەیاند كە كارى سەرەكى ئەوان بریتى دەبێت لە چاكسازى و دەستكردن بە روبەڕوبوونەوەى گەندەڵى، بەلآم ئایا ئەم حكومەتە بەم ستافەوە كە هەیە تواناى ئەوەى هەیە كە روبەڕووى ئەو لەشكرە زەبەلاحەى گەندەڵكاران ببێتەوەو نەبنە لەمپەڕ لەبەردەمیدا و بە چارەنووسى هەشت كابینەى پێشووى نەبەن.
راستە كارنامەى سەرۆكى حكومەت بریتیە لە هێڵە گشتیەكانى پلانى ستراتیجى بۆ كاركردن لەسەرى لە ماوەى چوار ساڵى داهاتوو، واتە دەتوانرێت ئەمە وەك پلانى درێژخایەن سەیر بكرێت، بەلآم لە ئێستادا ئەوەى كە پێویستە لە هەنگاوى دووەمدا بینێت، بریتیە لە دانانى پلانێكى قۆناغبەندى كە تیایدا بە وردى هەر وەزیرێك كار لەسەر دەستنیشانكردنى گەندەڵیەكان لە وەزارەتەكەیدا بكات و هەریەكەشیان رێگەچارەى بۆ دابنرێت و لە سەقفێكى زەمەنى دیاریكراودا هەوڵى چارەسەركردنیان بۆ بدرێت، واتە ئەمە نابێت تەنها لە سنورى تیۆریدا بمێنێتەوە بەڵكو دەبێت بچێتە بوارى پراكتیكى، دەبێت سەرۆكى حكومەت خۆیشى پلانێكى هەبێت بەتایبەتى ئەوەى پەیوەندى بە هەندێك بوارى گشتیەوە هەیە و بۆتە هۆى ئەوەى پەل و پۆى حكومەت بشكێنێت و تووشى شەلەلى بكات، دەبێت سەرۆكى حكومە لە ئێستادا ئەو راستیە بزانێت كە حكومەت تەنها ئەرك و بەرپرسیارێتى بەرامبەر بە هاولآتیان بۆتە پێدانى مووچە و بە درێژایى رۆژانى مانگ سەرقاڵى ئەم بوارەیە، ئەو بودجەیەش بەشێوەى سەرەكى پشت بەو پارەیە دەبەستێت كە لە بەغداوە دێت و ئەگەر گرفتێك بۆ ئەمە دروست ببێت ناتوانێت ئەوەش بدات، كەواتە دەتوانین بپرسین ئایا ئەمە رۆلأ و بەرپرسیارێتى حكومەتە بەرامبەر بە هاولآتیان و نیشتمان و ژینگە و بوارەكانى گەشەپێدان و خزمەتگوزارى؟
ئەركى گەورەى سەرۆكى حكومەت ئەوەیە حكومەت بخاتەوە سەر رێرەو و رێچكەى خۆى، كە ئایا بەرپرسیارێتى بەرامبەر بە هاولآتیان چیە و دەبێت چیان بۆ بكات بەتایبەتى لە مافە سەرەتاییەكانى وەك جێگەى نیشتەجێبوون و خۆراك و تەندروستى و پەروەردە و ئارامى و ئاسایش، ئەگەر حكومەت توانى چەند بوارێكى مەترسیدارى گەندەڵى دیارى بكات و هەنگاو بۆ چارەسەریان بنێت بەتایبەتى لە بوارى شەفافیەتى نەوت و گاز و دەرامەتى ناوخۆ بەگشتى، هەروەها لە رێگەى وەزارەتى پلاندانانەوە كار لەسەر دیاریكردنى بڕى پێویستى كارمەندانى حكومەت بكات و كۆتایى بە مۆتەكەى بندیوارەكان بهێنێت و گەشە بە كەرتى تایبەت بدات و لە ئەم رێگەیەشەوە چارەسەرى قەیرانى لەشكرێك لە گەنجى بآ كار بهێنێت كە لە ئێستادا بچوكترین مافى سەرەتاییان نیە بۆ ژیان.
بۆ ئەم مەبەستە دەبێت سەرۆكى حكومەت ستافێك دەستنیشان بكات كە وەگ گروپێك كار بكەن بۆ جێبەجێكردنى ئەو پرۆژەیە، ئەوەش كە پێویستە لەو گروپەدا هەبێت دەبێت كەسانى دەست پاك و پسپۆڕبن، لە هەمانكاتدا بە دوور لە عەقڵیەتى حیزبى كار بكەن و دەبێت خەمێكى نیشتمانى گەورەیان هەبێت، بە بڕواى من گەندەڵى لە هەرێمى كوردستاندا لە بنەڕەتدا كێشەیەكى سیاسیە، هەر ئەمەشە كە بوەتە هۆى رێگرتن لە ئەنجامدانى چاكسازى، لەبەرئەوە پێش هەموو شتێك دەبێت سەرەتا سیستمێكى سیاسى لەسەر بنەمایەكى پێشكەوتووى دیموكراسى بنیات بنرێت، چونكە ئەگەر هەموان بڕوایان بە دیموكراسى هەبێت و خەباتى بۆ بكەن ئەوكاتە گەندەڵیش چارەسەر دەبێت و پرۆژەكانى چاكسازیش دەگەنە ئامانجەكانى خۆیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.