موقتەداسەدرهەڕەشە لەعادل عەبدولمەهدی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

لەمیانەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەداسەدر سەرۆکی رەوتی سەدر پەیامێك ئاراستەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی دەکات و پێی راگەیاندووە: بەردەوام بوون لەسەر ئەم سیاسەتەی ئێستا جێگای قبوڵ کردن نییە.
لەپەیامە چوارخاڵییەکەی دا سەدر تەئکیدی لەسەر پارێزگاریی کردن لەسەربەخۆیی دامودەزگاکانی دەوڵەت و روبەروبوونەوەی گەندەڵی کردۆتەوە، سەدر راشیگەیاندووە: ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەعێراقدا زۆر سستن و پێ ویستی بەبەهێزکردن هەیە، لەکۆتایی پەیامەکەشیدا موقتەدا سەدر رایگەیاندووە: پێ ویستە پارێزگاری لەشکۆی دەوڵەت و دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێت.

پەیامەکەی سەدر لەکاتێکدایە چەندین هەوڵ هەیە لەلایەن هێز و لایەنە عێراقییەکان بۆ دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی لەپۆستی سەرۆک وەزیران.
لەبارەی هەوڵەکانی دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەئەگەری دورخستنەوەی عەبدولمەهدی لەپۆستەکەیدا کورد زەرەرمەندی یەکەم دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.