سه‌رتیپ وه‌یسی
هێشتا یاسایى چاكسازى له‌سه‌روبه‌ندى نوسینه‌وه‌و دووباره ناردنیه‌تى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن به فه‌رمى و دوور له میدیا، دژایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌ڕبڕیوه‌و پێیانوایه، جێبه‌جێكردنى یاسایه‌كى له‌و شێوه‌یه له ئه‌رزى واقع قوڕسه و ده‌ستبردنه بۆ قوتى خه‌ڵك.
په‌رله‌مان به‌ر له گفتووگۆكردن له‌سه‌ر یاسایى چاكسازى له په‌رله‌مان ده‌یه‌وێ له رێگه‌ى ده‌ركردنى یاسایه‌كى تایبه‌ت به دامه‌زراوه‌ى په‌رله‌مان، هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندى له نێوشیان موچه‌و ئیمتیازات و شێوازى خانه‌نشینى په‌رله‌مانتار بپارێزێـت.
لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌نده‌كه‌ى حكومه‌ت بۆ نوسینه‌وه‌ى پڕۆژه یاسایى چاكسازى، خه‌ریكى وه‌رگرتنى ڕاوبۆچوون و پێشنیازه، هه‌رچى پڕۆژه‌یه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌شكراوه گه‌یشتۆته حكومه‌ت ، حكومه‌تى هه‌رێم داواى سه‌رجه‌مى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كردووه.
ئه‌و بایۆمه‌تریه‌ى كه له‌لایه‌ن كابینه‌ى پێشوو، له‌سه‌ر ده‌ستى قوباد تاڵه‌بانى ده‌ستپێكرابوو، له ئێستادا له لایه‌ن حكومه‌تى نوێ قبوڵكراو نییه‌و جێگه‌ى گومانه، به‌و پێیه‌ى له پڕۆسه‌ى بایۆمه‌تریدا هێشتا سه‌دان هه‌زار كه‌س ناوى خۆیان تۆمارنه‌كردووه، لیستێكى ڕوون و شه‌فاف پێشكه‌شنه‌كراوه، لیستى بایۆمه‌ترى جیاوازیه‌كى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵ لیستى موچه‌خۆرانى ئێستا هه‌یه. ئه‌و پڕۆسه‌یه نه‌یتوانیوه رێگرى بكات له موچه‌ى خۆرى بندیوار‌و دوو مووچه‌یى، بۆیه كابینه‌ى نوێ پڕۆژه‌ى خۆى له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت.
له ساڵى 2008-وه حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 42 جۆر ده‌رماڵه‌ى به فه‌رمانبه‌ران داوه، به‌ڵام به پێى پڕۆژە یاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان، خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌ى تایبه‌ت له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌رو كارمه‌ندى شایسته‌یه، كه به‌فیعلى خزمه‌ت ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش زۆرێك له‌و ده‌رماڵانه‌ى ده‌درێت به فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت، كه ساڵى 2008 له په‌ڕله‌مانى عێراقه‌وه بڕیارى له‌سه‌ردراوه.
به‌شێك له‌و ده‌رماڵانه به‌پێى یاسایى كارپێكراوى موچه‌ى عێراق ده‌درێته فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و به‌شێكى دیكه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه دانراون، حكومه‌تى هه‌رێمى ده‌یه‌وێت له پێدانى ده‌رماڵه به فه‌رمانبه‌ران وه‌كو به‌غدا بێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌كى ناشایسته‌ش ئه‌و ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن ده‌رماڵه‌كه‌یان ببڕێت.
له قه‌زیه‌ى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم زۆر به وردى و هه‌ستیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه بكات ، ته‌ڕو وشك به‌یه‌وه نه‌سوتێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رماڵانه‌ى له لایه‌ن هه‌رێم دراون به هه‌ندێ توێژ، ئه‌گه‌ر ئێستا ببڕدرێن، ئه‌وا فه‌رمانبه‌رێكى زۆر زه‌رمه‌ند ده‌بن. بۆنموونه ئه‌گه‌ر هه‌رێم بیه‌وێ 150 هه‌زار دیناره‌كه‌ى مامۆستایان ببڕێت ئه‌وا زیاتر له 110 هه‌زار مامۆستا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، چونكه له به‌غدا ئه‌و جۆره ده‌رماڵه‌یه بۆ مامۆستایان نییه‌و به‌شێوه‌یه‌كى دیكه‌یه.
به‌پێى یاسایى چاكسازى هیچ كه‌س نابێ دوو جۆره ده‌رماڵه وه‌رگرێت، بۆ نموونه هه‌ندێ توێژ دووجۆر ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت، وه‌كو ده‌رماڵه‌ى ترسناكى و جۆرێكى دیكه‌ى ده‌رماڵه‌ى تایبه‌ت كه لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆى بڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش جێبه‌جێكرێت به‌شێك له كارمه‌ندانى ته‌ندروستى زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، چونكه به‌شێكیان دووجۆر ده‌رماڵه‌یان هه‌یه یه‌كیان ده‌رماڵه‌ى 50% ى ترسناكیه‌و ئه‌وى دیكه‌یان به‌ناوى ده‌رماڵه‌ى تایبه‌تى دیكه به‌پێى شوێنى كاركردنیان بۆیان بڕاوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ئه‌و وه‌زاره‌ته سه‌رپشك ببكرێت له لایه‌ن حكوته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنى یه‌ك ده‌رماڵه، ئه‌وكات ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مان، لیستى هه‌موو ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران
پۆلێن بكه‌ن و بزانن چه‌ند فه‌رمانبه‌ر ئه‌و ده‌رماڵانه وه‌رده‌گرێت؟ چه‌ند فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ندى حه‌قیقین ؟ چه‌ندیان به‌شێوه‌یه‌كى نا شایسته وه‌رده‌گرن ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رماڵانه ببڕن كێ زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بێت؟ ده‌رماڵه‌كان چه‌ندى له به‌غداو چه‌ندى له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ده‌درێت ؟!!
دواى ئه‌وه‌ى داتایه‌كى وردیان ده‌ستكه‌وێت، ئینجا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دووباره پێداچوونه به هه‌موو جۆره ده‌رماڵه‌كان بكه‌ن.
هه‌وڵێكيش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه نه‌بڕدرێت، كه به‌نایاسایی خانه‌نشینكراون و له‌بری ئه‌وه مووچه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه.
به‌ڕوونى ڕه‌وانى حزبێكى سیاسى له رێگه‌ى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى خۆیان به به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تیان ووتووه ” ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا سه‌ر له‌به‌رى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه”.