كاديرێكى پێشكهوتوى يه‌كێتی
دواى تێپه‌ڕبونى نۆ ساڵ به‌سه‌ر دوايين كۆنگره‌ى يه‌كێتيدا ، تاكو ئه‌مڕۆش ئه‌م حزبه نه‌يتوانيوه كۆنگره‌ى چواره‌مى خۆى ببه‌ستێت . هه‌ر جاره‌و بهبيانوويهك دواخراوه ئه‌گه‌رچى به‌پێى په‌يڕه‌وى يه‌كێتى ئه‌بێ سێ ساڵ جارێك كۆنگره ببه‌سترێت بۆ نوێبوونه‌وه‌ى حزب و سهركردايهتيهكهى ..
تا ساڵانى دوايى هيچ بيانوويهك نه‌بو بۆ دواخستنى كۆنگره‌ى حزب به‌تايبه‌تيش له‌سه‌رده‌مى وجودى مام جه‌لالدا كه به‌پێى هه‌ندێ زانيارى خۆيشى له‌ئه‌داى زۆربه‌ى سه‌ركردايه‌تى حزبه‌كه‌ى نارازى بوو ، به‌ڵام دواى نه‌خۆشكه‌وتن و كۆچى دوايى بهرێزيشيان به‌ستنى كۆنگره بوو بهزهروورهتێكى حه‌ياتى ، به‌تايبه‌ت كه پێوێست بوو شوێنى ئه‌و پڕ بكرێته‌وه‌و خوێنێكى تازه ببه‌خشرێته حزب . له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارييانه‌ى ناوچه‌و هه‌رێمه‌كه‌ش تاكو ئه‌مڕۆش سه‌ركردايه‌تى ئه‌م حزبه نه‌يتوانيوه كۆنگره‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو سازبدات . جا لێره‌دا ئه‌بێ بپرسين هۆكارى دواكه‌وتنى كۆنگره چييه‌و بۆچى بۆته كێشه‌يه‌كى گه‌وره‌ى بێ چاره‌سه‌ر.
هه‌ڵبه‌ت پێش هه‌موو شتێك پێويسته بوترێ كه غيابى مام جه‌لال به‌هۆى نه‌خۆشيه‌كه‌ى و دواتر كۆچى دوايى ، بۆشاييه‌كى زۆر گه‌وره‌ى له‌ناو حزبدا دروستكرد كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پر نهكرايهوه . غيابى مام سه‌ركرده‌ى باڵه‌كانى ناو يه‌كێتى هاندا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر يه‌كه‌و له‌لاى خۆيه‌وه هه‌وڵبدات شوێنى مام بگرێته‌وه و باڵه‌كه‌ى خۆى به‌هێزتر بكات ، بۆ ئه‌مه‌ش باڵه‌كان كه‌وتنه ناو ململانێيه‌كى زۆر سه‌خته‌وه تا راده‌ى بهگژيهكداچوونهوهش ، وه‌كو له جيابوونهوهى باڵى ناوه‌ندى برياردا روويدا .
به‌هێزترين باڵى ناو يه‌كێتى تا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌و باڵه بوو كه پێى ده‌وترا ( باڵى دهسترۆيشتوو ) به‌سه‌ركردايه‌تى هێرۆخان . به‌پێى حيساباتى زۆربه‌ى شاره‌زايان، له‌كۆى 51 ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ، 33 ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى له‌و باڵه‌دا كۆبوونه‌وه ، به‌هۆى ده‌ستگرتنى هيرۆخانيش به‌سه‌ر دارايى حزب ، ئه‌م باڵه كاريگه‌ريه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بوو به‌سه‌ر بڕيارى حزب له‌ناو يه‌كێتيدا .هيچ بڕيارێك به‌بێ ره‌زامه‌ندى سه‌ركرده‌ى ئه‌م باڵه نهئهدراو، بهواقيعحاڵ ئه‌م باڵه ببووه‌و مه‌رجه‌عى سياسىى ناو يه‌كێتى . به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌خۆشكه‌وتن و بێتاقه‌تى هێرۆخان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ى له كۆبونه‌وه‌كانى يه‌كێتى ، ئه‌م باڵه تووشى ههژانێكى زۆر گه‌وره بوو ، كه جێگره‌وه‌كانى هێرۆخان نهيانتوانى بۆشاييهكهى ئه‌ويش پڕ بكه‌نه‌وه ، هه‌رچه‌نده له كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سياسى وسهركردايهتيشدا هه‌وڵێك درا جۆرێك لهشهرعيهت بدرێته نوێنه‌ره‌كه‌ى هيرۆخان ، كه ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆيدا پێچه‌وانه‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى حزب بوو ، له‌لايه‌كى تريشه‌وه هه‌ندێ له ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسيشى زوێر كرد تا راده‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌يان له كۆبوونه‌وه‌كان. له‌و لاشه‌وه هێنانى چه‌ند كادێرێكى حزب بۆ به‌شداريكردن له كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سياسى و سهركردايهتيدا ئه‌ويش تا رادهيهك مه‌ركه‌زى بڕيارى ناو يه‌كێتى لاوازتر كرد و شه‌ڕى باڵهكانيشى تووندتر كرد .
هاتنى ئه‌و كاديرانه كه هيچ ئهندامێتيان لهسهركردايهتى و مه‌كته‌بى سياسيدا نه‌بوه ، شه‌رعيه‌تى كۆبوونهوهكانو بڕياره‌كانى حزبيشى خسته گومانه‌وه، جگه له‌مه‌ش تێپه‌ربوونى زياتر له‌شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌دا ، ئه‌ويش جێگاى پرسيارێكى گه‌وره‌تر بوو له‌باره‌ى شهرعييهتبوونى سهركردايهتيهكهى ئێستاى يه‌كێتى.
يه‌كێك له‌هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى دواكه‌وتنى كۆنگره‌ى حزب ، ئه‌و ململانێيه تازهيهى نێوان باڵه تهقليديهكان و سه‌ركرده تازه گه‌نجه‌كانى ناو يه‌كێتييه . باڵه تهقليديهكه خۆى به‌خاوه‌نى يه‌كێتى ئه‌زانێت و ، شه‌رعييه‌تى شۆڕشگێڕى كردوه به بنه‌مايه‌ك بۆ به‌رده‌وامبونى لهسهركردايهتى حزبدا ، له‌به‌رامبه‌ريشدا تاقمه گه‌نجه‌كه خۆى به مييراتگرى مام جه‌لال ئه‌زانێ ، خۆيان وا نمايش ئه‌كه‌ن گوايه پارێزه‌رى رێبازه‌كه‌ى ئه‌ون ، ئه‌مه‌ش هێمايه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن ، باڵه تهقليديهكان لهرێبازهكهى مام لايانداوه ، ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى تووندبونى ملمڵانێيهكهيه كه بۆته هۆى نه‌به‌ستنى كۆنگره‌ى حزب .
با زياتر نهچينه ناو ورده‌كارى و شێوازى ناته‌ندروستى ململانێى باڵه‌كانه‌وه ، با ته‌ركيز بخه‌ينه سه‌ر هۆكارى نه‌به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى حزب .
هه‌ڵبه‌ت زۆربه‌ى كاديرو ئه‌ندامانى يه‌كێتى به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕيى به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌م ئه‌كه‌ن، هه‌موو ههوڵێكيشان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوه، به‌ڵام به هۆى ترسى زۆربه‌ى باڵه‌كانى سه‌ركردايه‌تى له شكستيان له‌ناو كۆنگره‌دا ، تا ئێستا بڕيار له‌كۆنگره نه‌دراوه ، ئه‌وه‌ى جێى سهرنجيشه بڕيارى به‌ستنى كۆنگره كه‌وتۆته ده‌ست ئه‌و باڵانه‌ى كه مه‌ترسى شكستيان هه‌يه له‌ناو كۆنگره‌دا ، هه‌رچه‌نده ئێستا گۆڕانكارييه‌كى گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئاستى باڵه‌كاندا روويداوهو پێكهاته‌كانيان گۆڕاوه ..
يه‌كێك له‌و گۆڕانكارييانهش لاوازبوونى باڵى دهستڕۆيشتووه . هه‌ڵبه‌ت نه‌خۆشكه‌وتنى هێرۆخان ودووركهوتنهوهى له كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سياسى وسهركردايهتى يه‌كێك بوو له هۆكاره سه‌ره‌كيه‌كانى لاوازبوونى باڵه‌كه‌ى . جگه له‌مه‌ش هێنانى گه‌نجه‌كانى بنه‌ماڵه بۆ سه‌ر شانۆى سياسى وههڵهكانيان و كه‌م ئه‌زموونيان له كارى سياسه‌ت وحزبدا ، هۆكارێكيترى لاوازبوونى بوو، جگه له‌وه‌ش هاتنى ئه‌و گه‌نجانه‌ى بنه‌ماڵه ميسداقييهتى سهركردايهتيشى خسته گومانه‌وه ، به‌تايبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ى بهبنهماڵهكردنى يه‌كێتيدا .
به‌پێي هه‌ندێ زانيارى به‌شێك له ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه لهباڵهكه دوور كه‌وتنه‌و
ديسان به‌زمى كۆنگره‌ى يه‌كێتى
