پارتی دیموکرات هەڵمەتێکی دورخستنەوەی ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی دەستپێکردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پارتی دیموکرات لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک هەڵمەتێکی دورخستنەوەی ئیمام و مامۆستایانی زانکۆی، نزیک لە یەکگرتووی ئیسلامی لەپۆستەکانیان دەستپێکردووە و ڕێگایان پێنادرێت مومارەسەی وەزیفەکانیان بکەن.

مامۆستا عمر کۆچەر کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێکە لە بادینان و لەهەمانکاتدا ئیمامێکی گەورەی یەکگرتووی ئیسلامییە، وەکو سەرچاوەکە باسیدەکات بەفەرمانێکی حزبی لەپیشەکەی دورخراوەتەوە، ڕێگای پێنادرێت وتاری هەینی بخوێنێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە ئەو هەڵمەتە بەرامبەر ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتوو پارێزگای هەولێریشی گرتۆتەوە و لەهەولێریش مامۆستایانی زانکۆی نزیک لەو حزبە لەزانکۆکان دوردەخرێنەوەو لە کۆلێژەکان ڕێگایان پێنادرێت نادرێت محازەڕات پێشکەش بکەن یاخود بابەتی لاوەکی و کەمیان پێدەدرێت.

جێگای باسە پێشوتریش ڕێگری لەو مامۆستایانەی زانکۆ کراوە کە ئەندامانی دەزگای ستاندەرن بۆ ئەوەی لە کۆلێژەکانیان مومارەسەی پیشەکەیان بکەن و محازەڕە پێشکەش بکەن. لەکاتێکدا ئەو مامۆستایانە پلەی زانستی پڕۆفیسۆر و دکتۆرایان بەدەستهێناوە و لەهەمانکاتدا دەزگای ستاندەر دەزگایەکی بێلایەنەو دور لەدەستێوەردانی حزب و بەشێوەیەکی سەربەخۆی کاردەکات لەبواری توێژینەوە و ڕاگەیاندن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.