كورد كامە بەرە هەڵبژێرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 243 جار بینراوە

سالار مەحمود

ململانێی هێزە سیاسیەكانی عیراق لە مانگی ئەیلولەوە پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە. كابینەی عادل عەبدولمەهدی لەبەردەم فشارێكی زۆردایە بەشێكیان پەیوەستە بە داخوازی رەواو بەشێكی تریان پەیوەستە بە خستنی كابینەكە یا بۆ دەنگ كۆكردنەوەیە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان. بەشێك لەو ململانێیانە لەناو پەرلەمانی عیراقەوە سەرهەڵدەدەنەوە. كورد لەكام بەرەدا خۆی ببینێتەوە. لە چوار ساڵی رابردوو كە بودجەی كوردستان بڕا حكومەتی عەبادی ئەو بڕینەی لەچیدا خەرجكرد ئایا بو بە خزمەتگوزاری بۆ پارێزگاكانی تری عیراق یان ئەو بودجەیەش بەگەندەڵی بەهەدەر درا؟
لەم ساڵدا كە د عادل لە سەركارە موچەی موچەخۆرانی كوردستان دەدرێ، هەوڵی زیاتر هەیە بۆ بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لە عیراقدا. بەشێكی زۆر لە دژەكانی عەبدولمەهدی لەوەوە سەرچاوە دەگرێ كە بۆچی بودجەی كوردستان دەدات یا بۆ پەیوەندیەكان لەگەڵ هەرێم دەباتەوە شوێنی ئاسایی و دەستوریی.
ئایا بەدیلەكان كێن؟ تاقیكراونەتەوە پێشتر؟
لەم روانگەیەوە پێویستە كورد خۆی كۆبكاتەوە. هاوپەیمانی فراكسیۆنە كوردستانیەكان دروست بكات لەناو پەرلەمانی عیراق. پشتگیری لەم حكومەتە بكات بۆ بەردەوام بوون لەسەر نەهجی مسۆگەركردنی بودجەی كوردستان لەداهاتوو رێكەوتن لەسەر چارەسەری پرسە دەستوریەكانی ترو كاراكردنەوەی مادەی ۱٤٠ پشتیوانی بۆ چاكسازیی و دژایەتیكرنی گەندەڵی و گەڕانەوە بۆ خەڵك.
لەم بەرەبەندیەی دروست دەبێ، كوردستان ناتوانێ بێلایەن بێ. لەسەر بنەمای بەرژەوەندی كوردستان و خەڵكەكەی پشتگیری مانەوەی ئەم كابینە بكات و بەدەستهاتوەكان بپارێزێ و داخوازیەكانی تر بەیەك تیمی بباتە پێش.
هەر بۆشایەكی سیاسی و قانونی دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ هاتنەژورەوەی ململانێی ئیران_ئەمریكا بۆ ناو خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان.
متمانە سەندنەوە لەم كابینە، عیراق بەرەو بۆشایی دەبات و دواجار بێچوەكانی داعش بەناوی نوێوەو بەهێزی زۆرترەوە دەردەكەونەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.