دەستەی هەرێمی و خۆجێی لە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 198 جار بینراوە

ستاندەر

ئاندریاس کاناپی سەرۆکی دەستەی هەرێمى و خۆجێى لە ئەنجوومەنى یەکێتی ئەوروپا راگەیاندراوێکى ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی  دەستبەسەرداگرتنى شارەوانییەکانى گەورە شارەکانى ئامەد و وان و مێردین دەکەن لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

ئاندریاس کانابی لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتی “هاوسەرۆکی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکانى شارەکانى ئامەد، مێردین و وان، کە ٣ گەورە شاری باشووری رۆژهەڵاتى تورکیان، لەسەر کارەکانییان دوورخراونەتەوە و لە شوێنەکانیاندا قەیومی دەوڵەتی تورکیا دانراون،لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە نیگەرانی خۆمان دەخەینەڕوو و بە توندی سەرکۆنەی دەکەین”.

کانابی ئەوەشی وت “هاوسەرۆکی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان لە هەڵبژاردنى ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ لەلایەن گەلەوە هەڵبژێردراون، کە هەڵبژاردنەکە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریى هەرێمی و خۆجێیەوە چاودێریکرابوو”.

کانابی ئەوەشی ڕاگەیاند “ئەو کارە بەڕێوەچوونی دیموکراسیى خۆجێى لە بەشێوەیەکى قورس دەخاتە مەترسییەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.