ستاندەر
ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بەسەرپەرشتی وەزیری پەروەردا “ئالان حەمە سەعید” چەند بریارێکی بۆساڵی نوێی خوێند دەرکرد، بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کەوەزارەتی پەروەردا بڵاوی کردۆتەوە رۆژی یەکی ئەیلول یەکەم رۆژی دەوامی مامۆستاکان دەبێت و رۆژی ٢١ی ئەیلول یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دەبێت بەشیوەی فەرمی، هەربەپێی راگەیەندراوەکە کە کۆپیەکی دەست ستاندەر کەوتووە چەند بریار و راسپاردەی تری تێدایە کە ئەمەدەقەکەیەتی
ئه‌مه‌ی خوارەوەش ده‌قی راگەیەندکراوەکەیە:
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له راوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا بورهان عه‌بدوڵڵا تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كارگێڕی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له پارێزگاكان و په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكان له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنی پێوه‌ری چاودێری پێویست.
– رۆژی ١ـی ئه‌یلول بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی مامۆستایان دیاریكرا، رۆژی 21ـی ئه‌یلوولیش یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠١٩– ٢٠٢٠له هه‌رێمی كوردستان.
– پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی میلاكاتی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكار بورهان عه‌بدوڵڵا و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ره‌حمان، شیلان خه‌لیل جونێد، جه‌لال هه‌مزه كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگاكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١.
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك سه‌باره‌ت به دانانی بانكی پرسیاره‌كان تایبه‌ت به ئه‌زموونه‌كانی قۆناخی ١٢ی ئاماده‌یی به سه‌رۆكایه‌تی كه‌ریم له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كان و ئه‌ندامییه‌تی كاوه عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان. كه پێویسته له ماوه‌ی چوار مانگدا كاره‌كانیان ته‌واوبێت.
رێگه‌نه‌دان به كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌و په‌یمانگه پیشه‌ییانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تی پیشه‌ییان پێدراوه، ناكرێت بیناكانیان به‌كاربهێنن بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی وانه‌كانی به‌هێزكردن و وتنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به ئینگلیزیكردنی هه‌ردو بابه‌تی بیركاری و زاسته گشتییه‌كان تایبه‌ت به قۆناخی فێركردنی بنه‌ڕه‌تی، كه له ساڵی خوێندنی ٢٠١٥– ٢٠١٦وه ده‌ستی پێكردوه، هاوكات بڕیاردرا بۆ گرنگیدان به خوێندنی زمانی ئینگلیزی، راوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پسپۆرانی بواری زمان له زانكۆكانی كوردستان بكرێت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه.
پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌ندامیه‌تی هه‌ریه‌ك له راوێژكاران: بورهان عه‌بدوڵڵا عادل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان مه‌ریوان به‌گۆك و به‌كر كه‌ریم، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و به‌دواداچوون له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره (14)ـی ساڵی ٢٠١٢و رێنمایی ژماره (١)ـی ساڵی ٢٠١٦باخچهو قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومییه‌كان.