ئەمریکا ٦٠ بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی رەوانەی رۆژئاڤادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 228 جار بینراوە

ستاندەر

پێگەی “الصوت عیراق” بڵاوی کردۆتەوە شەوی رابردوو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ٦٠ بارهەڵگری تری چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پاراستنی گەل یەپەگە ناردووە، بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە لەماوەی یەک مانگدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ٤٥٠ بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی بۆ رۆژئاڤا ناردووە.

بەردەوامی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پارستنی گەل یەپەگە تورکیای نیگەران کردووە و پێشتریش لەمبارەیەوە “خوڵوسی ئاکار” وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاندبوو: پێ ویستە ئەمریکا چەک لەیەپەگە دابمڵێت، یارمەتیە سەربازییەکانیشی رابگرێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.