بنیاتنانی کایە پەشۆکەکان !

لەلایەن ستاندار Posted on 213 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

(ّمەلائیدریسەکانی سەدەی 21).
سەدەی شانزەهەم و مەلائیدریسی بدلیسی خالی گۆرانکاریەکی لاواز لە ستراتیجیەتی نەتەوەی کورد بوو بەوەی تەواوی ژینگەی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی خستە خزمەت دەستەڵاتی دەولەتی عوسمانی ،گێرانی ئەم ئەڕکە بە مڵا ئیدریس لەمێژووی کوردا کۆتایی نەهاتووە کە لەسەدەی 16ئەم ئەرکەی پێ راسپێردرا، بەلکو سەرەتایەکی رێچکە شکێن بووە بۆ حزبە سیاسی و کەسایەتیە خێلەکیەکانی سەدەکانی دوایش.
بەمەش نەتوانڕاوە گۆڕانکریەکی قوول و شادەماری لە ئاڕاستەی بیرو هزر و تێڕوانی کورد بکرێتەوە بۆ بە ستراتیجی کردنیان ،نەبوونی گۆرانکاری لەقولای ستراتیجی جوگڕافیای و شوێنی و هەلکەوتەی جیۆپۆلۆتیکی کوردستان لەخۆی بگڕێت تا لەخزمەت نەتەوەی کورد دابێت .
بەمەش مەلاکانی دوێنێ و بدلیسیەکانی ئەمرۆ هەمان ستراتیجی نەتەوە سەردەستەکانی ئەنقرە و تهڕان و بغد ا جێ بەجێ دەکەن، ئەمەش یەکێکە لەکوشندەترین بونیاتە ژەهراویانە لەکەلتووری ئێمەماناندا.
کورد نەیتوانیووە قامووسێک بۆ تاوانە فکری و سیاسیەکانی دابرێژێت لەسەر باڵا دەستی توانەوەی بەهڕەکانی دا،هەموو نوشتخواردوی کەشە سیاسی کاریگەری نەرێنی بەسەر کەسایەتی کورد و پەشۆکاوبوونی چەسپاندوە ، ،بۆیە لە رابردوودا ئابووری لەژێر دەیان ناو پیرۆزی ودروشمی بێ ناوەرێک و لەسەدەی 21بەدەست دەسەلاتی سیاسی بەناوی حوکمرانی تاڵان دەکرێت ! دروستکردنی دۆخێک ئابووری و سەرمایەی نیشتمانی وەک غەنیمەت و تالانی سەیر بکرێت وڵات لە دارمانی حقیقی و کەوتنی چاکسازی تەنها لەچوارچێوەیەکی قەتیسماو ی گۆشەگیرکراو دادەمێنێتەوە.
هەولدان بۆ بەئاگابوون لەم مێژووە و مەتریسەکان و دەرەنجامەکانی پێویستی بە دوبارەنووووسینەووە خوێندنەوەیەکی وورد هەیە لەسەر کۆی گشتی پرسەکان ،نیشاندانێک تێدا بەردەوامی و جیاوازیەکان و نامۆی و هەرەشەئامێزەکانی رابردوو بەجیانەکردنەوەی بە ئێستادا گڕێ بدرێت ، دوا جار نەبوونی بلوخ لەناو مێژووی ئێمەدا ئەم ئاڕاستە فکریەی بەڕهەم هێناوە بۆ نووسینەوەی مێژووی مەلائیدریسی سەدەی 16 ومەلائیدریسەکانی دی
بۆیە تائێستاکێ ئەمان دەستیان بەسەر مێژوو و سەڕخان و ژێرخاندن گرتووە ،وچۆن کۆنترولی سەدەکان و ژیانی ولاتیان بکەن لە داهاتوودا.هەڕ بۆیە
لەحالی ئێستادا بۆ ئەوەی لەسیاسەتی پایتەختە داگیرکەڕەکان تێبگەین دەبێ سەرەتا لەسڕوشتی بونیاتنانی ئەو دەسەڵاتانە تێبگەین کەکایەی بچووک و لۆکالین و کاریگەریان بەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابووریەوە هەیە ،دەبێ لە پەیام و کاڕ و بەرنامەی ئەم حزبە سیاسیانە بگەین ،دەبێ لە تێڕوانین و ژیانیان و هەلسوکەوتیان بگەین!
بۆیە مەلا ئیدریسەکانی سەدەی 20-21 دا بوونەتە شاشەیەکی رەش و دیوارێکی رووخاوی ولاتە هەرێمایەتیەکان، لەفەزای ئەم جۆڕە سیتەمانەدا شتێک نیە بەناوی ئاسای و نائاسای ،چۆن بیانەوێت یاری بە هەموو مەعدەن و شتەکان دەکان ،هەموو گەورە بوونە ناوخۆیەکان گەوڕەبوونێکی ناماقوولن و سەرقالی دروستکردنی خەلیقەتی تازەن ، وازنەهێنانی حزبی کوردی لەم جۆڕە مەکرەمانەی هێزە ئقلیمەکانی کوژرانی نیشانەکانی دیموکڕاتیەتە،وەک چۆن پرۆسەی گەشەی ئابووری و کۆمەلایەتی وێران دەکان ،پێداگریە لەسەڕ کەلتووڕێکی لاواز ، لاوازی کورد بریتیە لەلاوازی ووزەی نوێبوونەوەی لەلاوازی کەڕت بوونی ئیرادە و ئیدارەی سیاسی دا.

ئەوەی مێژووی ئێمە پێوویستی پێیەتی شەرمکڕدن لەم مێژووە ناشیڕینانە لە بواڕی کاڕی سیاسی دا بگەڕێتەوە ،بۆئەوە سنوورێک بۆ شتە شیاو نەشیاوەکانی دونیای ئێمە مانان بکێشێ و لێیان لابدات خیانەت و خاک فڕۆشی و تالانکردنی داهاتی گشتی بۆبەرژەوندی ولاتە هەرێمایەتیەکان بێت،شەرمێک چی دی حزب و خێل و بنەمالە سیاسیەکان تەماحی شەخسیان فراوانتر نەبێ لە بوون بە مەلا ئیدریسی نووێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.