زانیاری نوێ لەبارەی گیان لەدەستدانی گوماناوی ڕائیدەکەی ئاسایشی هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕائیدێکی ئاسایشی هەولێر بەناوی موشتاق خدر لەکاتی دەوام بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەک لە بنەماڵەکەی بە ستاندەری ڕاگەیاند لەلایەن ئاسایش بە فەرمی پێمان ڕاگەیەنراوە کە لەکاتی دەوام کاتێک دەچنە سەری بینیویانە گولەیەک نراوە بەسەریەوە، سەرچاوەکە بە ستاندەریشی ڕاگەیاند ئاسایش گوتویانە لێکدانەوەی ئەوان وایە ناوبراو خۆی گولەی ناوە بەسەری خۆیەوە بەهۆی کێشەی مادی و قەرزاریەوە. وتیشی ئەوان گومانیان هەیە لەوەی خۆی خۆی کوشتبێت و چاوەڕێی لێکۆلینەوەی زیاترن.

جێی باسە تا ئێستا هیچ لێکۆلینەوەیەکی فەرمی لەلایەن ئاسایشی هەولێر بڵاونەکرایتەوە.

جێی باسە ڕائید موشتاق زاوای عەباس ئاغا بەرپرسی پلەباڵای پ د ک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.