هەرێم ڕۆژانە ٦۰۰ بۆ ۹۰۰ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئامادەنیە ۲٥۰ هەزاری ڕادەستی بەغدا بکات

لەلایەن ستاندار Posted on 407 جار بینراوە

ستاندەر

ڕەحیم دەراجی ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانکی تایبەتیدا بۆ “الاتجاه برس” ئاشکرای کردووە کە بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی کوردەوە بەدەستی گەیشتووە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٦۰۰ بۆ ۹۰۰ هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و حکومەتی عێراقیش دەستەوەسانە لە ئاستی و ناتوانێت محاسەبەی بکات.

دەراجی باسی لەوەش کردووە کە هەرێم ساڵانە لەفرۆشتنی نەوتەکەی بەشێوەیەکی سەربەخۆ بڕی ۱۲ ملیار دۆلاری دەستدەکەوێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆساڵی ۲۰۱۹ هەرێم پابەند کراوە بە ڕادەستکردنی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەبەرامبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەعێراقەوە، بەڵام تاکو ئەو ساتەش هەرێم ئەو بڕە نەوتەی تەسلیم بە بەغدا نەکردووە. بەوهۆیەشەوە بەشە بودجەی هەرێم لەعێراقەوە نەهاتووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.