دلشادگەرمیانی بۆ نیچرڤان بارزانی :ئەندامی بالای حزبەكەت هیرش وسوكایەتی بە ئیسلام دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 347 جار بینراوە

ستاندەر

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز
کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
پاش دەربڕینی ڕێزو ئیحترام و هەواڵ پرسین
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئێمە داوای شتێکی ناواقعی ناکەین، هەرگیز نەمان گوتوەو ناڵێین حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی ئیسلامیەو چاوەڕوانی ئەوە بین هەرکەس سوکایەتی بەپیرۆزیەکانی ئیسلام و موسڵمانان کرد، حوکمی شەریعەتی خودای بەسەردا جێ بەجێ بکرێت، دەزانین لەحکومەتێکی پەرلەمانی دیمکراسی فرەئایدیاو بیروباوەڕ جیاواز ، ناتوانرێ هەموو کات هەموو خەڵک کۆنتڕۆڵ بکرێت، هەندێ جار قسەو لێدوانی دژ بەبیرواوەڕی یەکتر دەبیسترێ و دەگوترێ.

بەڵام نابێ ڕێگە بدرێ قسەولێدوانەکان لەحاڵەتی ئاسایی دەرچن و هێڵە سورەکانی بەرانەر ببەزێنن.

لێرەداو بۆ ئەم چەند حاڵەتە نائاساییانەی لەم ڕۆژانەدا ڕویان داوەو خەڵکی نیگەران کردوە دەڵێین: مەعلومی جەنابتانە، زۆرینەی زۆری خەڵکی کوردستان موسڵمان و خوا پەرستن، جەنابیشتان سەرۆکی ئەم هەرێمەن بەکافرو موسڵمانیەوە، سوکایەتی کردن بەقورئان و بیروباوەڕو هێرش کردنە سەر پیرۆزیەکانی موسڵمانان، لێرەو لەوێ و هەندێ جاریش لەپشتی ساتری سەنگەرەکانی پارتیشەوە ، لەلایەن خەڵکانێکەوە، کەئەندامی باڵان لەحزبەکەی خۆت، ئەو سوکایەتی کردنەش چۆن ئازاری سەرجەم موسڵمانانی هەرێم دەدات و برینداریان دەکات، بەهەمان شێوە خەڵکانێکی نوێژخوێنی ناو حزبەکەی خۆتیش هەراسان دەکات، ئەم بابەتە هەستیارەو پێویستی بەچارەسەرە ، ئومێدەوارم داواکەم دڵسۆزانە وەرگرن و بەرپرسانە مامەڵە بکەن.

دڵشاد گەرمیانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.