ستاندەر
هێمن شێخانی باژێروانی هەولێر: بونی مەرجەع بۆ هەرێمی کوردستان بەپێ ویست نازانین
هێمن شیخانی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کەهاوکات باژێروانی ئەو حیزبەیە لەهەولێر، بەدرەومیدیای راگەیاندووە: مەرجەع بۆ کوردستان پێ ویست نیە و پێمان وایە کێشە و گرفتەکان قوڵتر دەکاتەوە. وە رای خۆمو بەشی زۆری ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیش ئەوەیە كە تاكە مەرجەعی ئێمە خودی بەرنامەكەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایە، لە رابردوودا ئەو بووەو بۆ ئێستاو داهاتووش هەر ئەوە مەرجەعمانە، هیچ كەسێكی تر بە مەرجەعی خۆمان نازانین. من وەكو هێمن، جگە لەبەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان هیچ كەسێكی تر بە مەرجەعی خۆم نازانم.
دەربارەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆران: شێخانی رایگەیاندووە: ١٤ی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئەنجامدەدرێت بەرێکخەری گشتیەوە.