ستاندەر
لەتازەترین ژمارەی ڕۆژنامەی “الثورة” ـی حزبی بەعس کە دوێنێ بڵاوکراوەتەوە لە لاپەڕەی سێزدە باس لەهەرێمی کوردستان دەکات و ناویدەبات بە “وضع شاذ” بەواتای بارودۆخێکی نەگونجا و و پێچەوانە، ئەو هەڵوێستەی حزبی بەعس لەکاتێکدایە کە زۆرێک لە سەرکردەو ئەندامانی ئەو حزبە لەهەرێمی کوردستان داڵدە درابوون، وەکو ئەحمەد حسن بەکر و خزمەکانی سەدام لەوانە عدنان خیر الله.
جێگای باسە لەماوەی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەرێمی کوردستانی “بەزۆنگاو” وەسفکرد.