دروستکردنی ئەنجومەنێک بۆ حیزبەکان لەهەرێمی کوردستان رەتدەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە
  • ستاندەر

 

 

کۆسرەت رەسوڵ لاری نیە لەدروستکردنی ئەنجوومەنەکە

هەوڵەکانی دروست کردنی ئەنجوومەنی سیاسی بەردەوامە، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر پارتی دیموکراتی کوردستان پرۆژەیەکی بۆ دروست کردنی ئەم ئەنجوومەنەکە ئامادە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاری لەسەر دەقی پرۆژەکە لەبەردەست نیە، کە ئایە ئەم ئەنجوومەنی سیاسی دەبێتە بەدیلی سەرۆکایەتی هەرێم یاخود بەتەنها ئەنجوومەنێکی راوێژکاری دەبێت.

پێشتر سەرۆکی حیزبی سۆشیالست” حەمەی حاجی مەحمود” بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندبوو ئەم ئەنجوومەنە ئەنجوومەنێکی راوێژکاری دەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و دروستکردنی ئەم ئەنجوومەنەشی بەپێ ویست لەقەڵەم دابوو، کاکە حەمە راشیگەیاندبوو: دەبێت هەموومان تەکلیف لەمەسعود بارزانی بکەین بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، بەپێی لێدوانەکەی کاکە حەمە بۆ دەنگی ئەمریکا ” کۆسرەت رەسوڵ کەکەسی یەکەمی ئێستای یەکێتییە ناوبراویش لاری نیە لەدروست کردنی ئەنجوومەنەکە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی کەئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و لەدەرەوەی وڵاتە، نیگەرانە لەهەوڵەکانی دروستکردنی ئەم ئەنجوومەنە، چونکە پێی وایە دروستکردنی ئەم ئەنجوومەنەلێدانە لەپێگەی ئەو وەک سەرۆکی هەرێم.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەش دەکەن جیا لەنێچیرڤان بارزانی ئەمریکا و ئەوروپاش لەگەڵ دروستکردنی ئەم ئەنجوومەنە دانین و بەنێچیرڤان بارزانیان راگەیاندووە: کەئەوان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران مامەڵەدەکەن نەک دەزگایەکی تر..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.