دانا مەنمی
شیعار‌و حه‌ماسه‌تی قه‌ومی موزایه‌ده‌چییه‌كان و هوتاف چییه‌كان كوردایه‌تیان چهقاندو نایانه‌وێت به‌دیدێكی هوشیارو عهقلانیهوهتهوه مامه‌ڵه له‌گةڵ ئه‌م پرسه‌دا بكرێت ،چونكه حه‌ماسه‌تی قه‌ومی ده‌خوازێت له‌ناو ئاوی لێڵدا مه‌له‌وانی بكات و به‌ناوی دروشمبازی و هوتافی كوردایه‌تی فشه‌ڵ و به‌زیوه‌وه له ژێر په‌رچه‌می ئاڵا و پیرۆزی خاك دا شینی هه‌ریسه‌كه بكات و بووه‌ته به‌ڵا بۆ كوردایه‌تی و كوردبوون ، مانه‌وه له ناو عوقده‌ی كوردایه‌تی خۆخه‌ڵه‌فاندن و كهربوونه نه‌ك كوردبوون .
پارتی و مه‌سعود بارزانی كوردایه‌تیان پڕ كردووه له رق و له كینه‌ی سیاسی و فۆڕمێكی فاشیزمانه‌ی سیاسی‌یان بڕیوه به باڵادا ،فۆڕمێك كه ئه‌و عه‌قڵه‌و ئه‌و زمانه وه‌گه‌ر بخه‌ین كه خودی پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی هه‌ڵگریه‌تی، له‌م دۆخه‌دا كوردایه‌تی خراپه چونكه فۆرمێكی فاشیزمی براوه به باڵادا ، فاشیزم دیوه ئههریمهنیهكهی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌و ده‌یه‌وێت ده‌ستكاری سایكۆلۆژیای مرۆڤ بكات و بیكاته ئه‌هریمه‌ن ،واته فاشیزم دژی سروشت و هونه‌رو ژیان و ئەخلاق و بەها گەردونیەکانی مرۆڤ و دژی ژیاندۆستی و مرۆڤدۆستی یه ، فاشیزم دژی هونەری بەهرەمەندێک یان قەڵەمی ئەدیبێکه ، پارتی و مه‌سعود بارزانی وه‌كو خزمه‌تكارێك له قه‌ڵه‌می ئه‌دیبێك ده‌ڕوانن كه مارشی سه‌ركه‌وتن به پاڵهوانبونیان بۆ بچرێت نه‌ك وه‌كو سامانێكی مرۆیی ، ئه‌م مه‌یله‌ی پارتی و مه‌سعود بارزانی له ئه‌ساسدا دژی یادگه و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌و بوونی ئینسانیه‌ته ، كه‌واته له ناو مێنته‌ڵێتی هه‌موو فاشیزمێكدا هه‌نده‌سه‌یه‌كی فكری هه‌یه بۆ دابه‌شبوونی مرۆڤایه‌تی و به گورگ ناساندن و بهكهرهستهبونیان كه له پیشه‌سازی جه‌نگدا دژ به‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێن .
پارتی و دژه‌كانی پارتی له ناو عوقده‌ی كوردایهتیدان ، چونكه هه‌م پارتی و هه‌میش دژه‌كانی پارتی به كینه‌ی سیاسی و حهقدهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردایه‌تیدا ده‌كه‌ن ،كوردیش پێویستی به لۆژیكیكه كه له ده‌ره‌وه‌ی رق و كینه‌ی سیاسی و ده‌مارگیری پارتی و دژه‌كانی پارتیدا بیت ، له‌م دۆخه‌دا كورد له ناوچه‌قی رق و كینه‌ی سیاسی پارتی و دژه‌كانی پارتیدایه ، كه‌واته پارتی و دژه كانی پارتی یه‌ك تاس و حه‌مامه ! چونكه پارتی و دژه‌كانی پارتی و مه‌سعود بارزانی له بازنه‌ی رق و پێكه‌وه ژیان و قبوڵكردنی یه‌كتریدا هونه‌ره‌كانی پێكه‌وه ژیان و قبوڵكردنی یهكترو چاره‌سه‌ریان له‌باربردووه .
پارتی چونكه هه‌ڵگری توخم و ره‌گه‌زی فاشیزمانه‌یه هه‌میشه به دوای توخم و ته‌وژمی به‌ربه‌ریه‌تی كۆمه‌ڵگادا ده‌گه‌ڕێـت ، دونیای مێرگ و لاله‌زار له ناو ده‌بات و دونیای جه‌نگه‌ڵ و مه‌یدانی جه‌نگ و ئیرهابی فكری بنیات ده‌نێت ، جارێك له شیماله‌وه كوردایه‌تی ده‌په‌رستێت و جارێكیش له جنوبه‌وه كوردایه‌تی ده‌كاته شه‌یتان ، گرنگ ئه‌وه‌یه كوردایه‌تی و دژه كوردایه‌تی له ناوه‌رۆكدا فه‌سادی ئه‌خلاقی دابپۆشێت و كۆیلایه‌تی بۆ خێڵ و حیزب به‌رهه‌م بهێنێت.