یەکەم کاردانەوەی ئەحمەد داودئۆغلۆ دوای دەرکردنی لەلایەن ئاکپارتیەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 1770 جار بینراوە 0 سەرنج
2444650C-2DDE-45FC-9381-48519531E4D2

ستاندەر

یەکەم کاردانەوەی ئەحمەد داودئۆغلۆ دوای دەرکردنی لەلایەن ئاکپارتیەوە

ئەحمەد داود ئۆغلۆ لەرونکردنەوەیکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە: ئاکەپە ئامانجی ئەوە نییە کە تاک دەربکات بەڵکو ئامانجی ئەوەیە کە ئێمە لە بۆچونەکانمان پەشیمان بینەوە، بەڵام ئێمە لە پشت ئەو وتانەوەین کە وتومانە و سورین لەسەر وتەکانمان.
جێگەی باسە لەچەند رۆژی رابردوودا هەریەک لەئەحمەد داودئۆغلۆ و ئەیهان سەفەرئوستون و سەلچوک ئۆزداغ و عەبدوڵا باشچی ، لەلایەن “رەجەب تەیب ئەردوگان” سەرۆکی پارتی دادوگەشەپێدان(ئاکپارتی) لەوحیزبەدەرکران، داود ئۆغلۆ پێشتر سەرۆکی ئەو پارتە و سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو، بەڵام لەئێستادا بەهاوکاری علی باباجان چەند سەرکردەیەکی تری تورکیا پارتێکی نوێیان بەناوی(پارتی دادپەروەری و ژیان) دروستکردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *