نهژاد ڕهسول
زەوقی نوخبەیەکی سیاسی !
نیگەڕانی لەسەڕ پاشەرۆژی هەڕێم .
ئینسانەکان بەردەوام لەو هەولەدان تەواوی وێنەو هێماو پیت و ووشەو رستەکان شی بکەنەوە و لێکدانەوەو راڤەکردنێکی تەندروست و واقعیانەیان بۆ رووداو پێشهاتەکۆمەلاتی و سیاسی و ئابووری دا هەبێت .
بە تایبەت لەساتەوەختی دروست بوونی قەیران وکێشمە کێشمە سیاسیەکان و ئەو قەیرانە کۆمەلایەتیە گەورانەی تووشی کۆمەلگای مرۆڤایەتی وئێمە ئەبن !
ئەم شڕۆڤەکاریانە پێویستیان بەدونیا بینی هەیە ,دونیا بینیش پێویستی بە هزو و فکرێکی بالا دەست هەیە ,بۆیە زەوقی ئەم نوخبە سیاسیە لە دۆراندنی هەموو توانا ئابووری و نوقسانی لە شەرعیەتی رەوایەتی دا خۆیان دەببینەوە,ئەمان ناوەندێک نین بۆ دروست کردنی عەقلانیەت و دروست کردنی هزر ,ئەمان پانتایێک نین بۆ دروستکردن دەزگای مەعریفی .بۆیە
نەبوون و خالی بوونەوەی کۆمەلگا لە کەسە بابەتی ومەعرفیەکان و توانەوەی تواناکانی ئەو ئینسانانەی هەولی دروستکردنی مەعرفە ئەدەن سەرەنجام ئەم هەولە بەر زەوقی ئەم نوخبەیەک ئەکەوێت ,بەوەی زەوقی گشتی نوخبەی باڵا دەست پێویستی و ویستی لەسەر کاری مەعرەف و داتا و پشت بەستن بەم شرۆڤەکردن و لایەنی مەعرفە نیە دواجار نووخبەیەک لەم ناوەندە ئەکادیمی و دەزگا وەهمیانە دروست دەکرێن کەزۆر جیاواز بن لە دیووە راستەقینەی و واقعیانەی خۆی و لە خزمەت دروستکردنی جۆڕەها دەزا و ئەنجومەن و دەیان ناونیشانی دی .
ئەم ناوەندە ئەکادیمی و زانستیانە تامەودایەکی زۆر لە ژێر هەیمەنەو سێبەری دەسەلاتی سیاسی و زەوقی ئەم نووخبەیە گەشەئەکەن تا ڕادەی گەڕانەوە بۆ راو پرس بەوانەی دروستیان کردون .
بۆیە ناتوانن ببن بەناوەندێکی بەرهەمێنی ئینسانی خاوەن فکر ,خاوەن ئیرادەیەک توانای جولەی سیاسی وکۆمەلایەتی وئابووری سەربەخۆی هەبێت ,ئەم دەزگایانە خوێندنەوەیەکی ناتەندروستیان بۆ واقعی کۆمەلگاو کۆی گشتی پێشهاتەکان دەبێت ,خوێندنەوەیان بۆ ئەخلاقی سیاسی و کۆمەلاتی و ئابووری و ئەقلی بەرێوەبردن و کەلتووری سیاسی دا پێچەوانەی هەموو بیردۆز و بوارە زانستیەکان دەبێت.
بونیاد نانی کۆمەلگا و سیاسەت پێویستی بە میتۆدو زانست و مەعرفە هەیە ,گۆرینی سیستەمی شکست خواردووی ئابووری و بنیاد نانی دەزگاو مؤسساتی تۆکمە بۆ حوکمرانیەکی سەرکەوت دەبێت لە چوارچێوەیەکی مەعرفی و پشت بەستن بەداتاو زانیاری وزانستیانە بێت لە دونیای ئەمرۆدا .
هەموو ئەمانە دەکرێت هەبن وەک کۆمەلێک ناوەندی بەرهەم هێنی بێ بەرهەم لە جیهانی سێیەم دا بەلام ناوەندو دەزگای بنیات نەر نین ئەوەندەی مشە خۆر و بێبەرهەم و دوور لەویژدانی زانستی و زانستی سیاسیانە کار بکەن ,ئەم دەزگایانە ناوەندێکن بۆ چەوساندەو مۆنۆپۆلکردنی ئەو توانا سیاسی و ئابووریانە هەنگاو دەهاوێن بۆ دروست کردنی دونیایەکی خالی لە بێ معڕفەی سیاسی ,بۆیە کۆی گشتی ئەمانە لاوازن لە پاراستن و رێزگرتن و دروستکردنی ئینسانێک کە خاوەن ویست و کەرامەت و هزی خودی خۆی بێت ,زەوقی ئەم گروپە باڵا دەستە لەسیاسەت بەردەوام ئینسانێكی ئفلیجکراو و بارگاوی کراو بە دژە مەعرفە و سیاسەتی تەندروست بەرهەم دەهێنێت تا سەردەمێک ومێژووێکی تر لە بێ دەنگی لە نوخبەی بەناوی سیاسی ،یەکێک لە هۆکارە بالادەستەکان بۆ دروست بوونی دکتاتۆرەکان دونیای دروستکردنی کۆمەلێک ناوەند کە مرۆڤی کورد زیاتڕ بەدبەختەوەر بکا و ئەم ناوەندانە سیاسیەکان لە هەستنەکردن و بێباکی بخاتە ناودۆحی سادیزمی سیاسی و بەخشینەوەی وەهمێکی بێبناغەی بالادەستیە لە ناو دونیای سیاسی.بۆیە ئەوەی ئێستاکێ کورد پێویستی پێیەتی ئازادکردنی نیشتمان لە داگیر کاڕی ،فکر رۆشنەیی و فەلسەفەیەک بۆ حوکمرانیەتیەکی تەندروست .بۆیە باشترین چارەسەر وازهێنانە لە دیکۆراتی سیاسی باروبریقەدار بۆ داپۆشینی سیاسەت و لاوازی سیاسەتکردن و سیاسیەکان بێت.