گەندەڵی لەحکومرانی رابردوو

لەلایەن ستاندار Posted on 337 جار بینراوە

مام فارس

لەگەڵ حوکمی خۆماڵی وگرتنە دەستی دەسەڵات لەلایەن حکومرانانی پێشتر گەندەڵی لەو ساکاتەوە دەبێتە دەردێکی کوشندە لە ھەموو جومگەکانی دەسەڵات لەھەموو سێکتەرەکان لەجیاتی خزمەتکردن وبەرەوپێش چوونی وەزارەت وبەشەکانیان خراپ بەکارھێانی دەسەڵات بوو بە مۆدێلی بەرێوەبردن ھەر ئەمەش وایکرد رۆژ دوای رۆژ دامەزراوەکان بەرەو ئیفلیجی بچن لەم ناوەشدا ھاوڵاتیان قوربانی یەکەم وکۆتایی بوون بەھۆی دانەنانی کەسانی شیاو بۆ شوێنە گرنگ وحەساسەکان ھەر لەوساتەدا تاک تاکە کاردانەوە ونارەزایی بەرامبەر ئەم دۆخە خراپە بەرزکراوەتەوە ھەوڵیان داوە ھاوڵاتیان ھۆشیاربکەنەوە.

بەڵام دەستی گەندەڵ ئەوەندە بەھێزبوو ئەم نارەزایەتیانەی لە چوارچێوەیەکی کەم ھێشت بۆوە چونکە گەندەڵی بەتەواوی تۆچووبوو بۆ ھەموو جومگەکانی حکومرانی ونیەتی چارەسەرکردنی زەحمەت بوو بەڵام لەگەڵ دروست بوونی بزوینەوەی گۆڕان ئەم نارەزاتیانەی رێکخست لەچوارچێوەی حیزبێکی بەھێزی خاوەن ئیرادەی رێکخراو لە گەندەڵکارانی خستە لەرزەو ترسێکی گەورەیان بۆ دروست بوو کە بەردەوامیدان بەم دۆخە زۆر زووتر لەوەی چاوەرێی دەکەن سەریان دەخوات بەڵام لەگەڵ ئەوەش گەندەڵی ھەربەردەوام بوو لە کەرتەکانی نەوت وپیشەسازی وبازرگانی ووەبەرھێنان وکشتوکاڵ کەچەند چینێکی لە کۆمەڵگا دروستکردوە دەکرێت بکرێتە شەش چین چینی یەکەم ودووەم لە ژیانێک ئەژین ئەوەی خۆشی بێت بۆخۆیان وخێزانەکانیان فەراھەم کراوە دەستەیەک لەگەندەڵکاریشیان لەدەوری خۆیان دانایە شەرعیەت بە ئیشەخراپەکانیان دەدەن کە کۆمەڵێکی فەسادیان خستیتە ناو ھەموو شوێنەکان بۆئەوەی گەندەڵیان لۆ ئاسان بکەن

لەھەوموو ئەو وڵاتانەی گەندەڵی دەبێتە مۆدێل چاوەروانی ھەرەسھێنانی دەسەڵاتی لێدەکرێت چونکە کۆمەڵێک خەڵکی نابەرپرس بەبێ ئەوەی خاوەن ھیچ پلان وستراتیژیەک بن دەست دەکەن بە خواردنی ئەو داھاتەی لەبەردەستیان دایە بەبێ ئەوەی حیساب بۆ حکومەت وپەرلەمان ودادگا بکەن چونکە جیاوازە لە وڵاتێکی موئەسەساتی کاتێک بەرپرسێک لەشوێنێک گەندەڵی دەکات راستەوخۆ دادگا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات بەھۆی ئەو کارە خراپەی دەخرێتە زیندان ئەمەش ترس لای ھەموو بەرپرسەکانی تر دروست دەکات بەڵام کاتێک گەندەڵی دەبێتە مۆدێل ئیتر ھەمووان تێوەدەگلێنن تەنانەت دادگاکان وحاکمەکانیش بێدەنگ دەکرێن بەپارە یان بەھێز کەدۆخێک دێنێتە پێش لەگەڵ دروست بوونی کەمترین کێشە ئابوریەکەی دەروخێت ودۆخی کۆمەڵایەتی وسیاسی دەشێوێنێت.

ھەر لەموختاری گەرەکان تا دەگاتە کەسانی پلە بەرز خەریکی گەندەڵین ولەئێستادا کوردستان توشی قەرزێکی گەورەبویە کەئەم قەرزە بەشێکی گەورەی بە بەھۆی بردنەدەرەوەی پارە و فەسادی کۆبۆتەوە کە بەداھاتی ناوخۆ وپارەی بەغدا وفرۆشتنی نەوت نەتوانرایە معاشی خەڵکی بدرێت ئەگەر ئیرادەیەکی بەھێز ھەبێت دەتوانرا رێگە لەم ھەموو بەھەدەردانەی سەروەت وسامانی خەڵک بگرێت ئەمەش دەستێکی بەھێزی دەوێت چونکە چینی گەندەڵکار بەھێزبویە بەئاسانی خۆی نادات بەدەست دەیەوێت درێژە بەم دۆخە بدات چونکە ئەوانە خاوەن ئەقڵێکی گەورە نین کە تازیاتر درێژە بە فەسادی بدەن حارو گوزەرانی خەڵکی خراپتردەبێت .

بۆیە لەئێستادا پێویستە تەشخیسی ھەموو ئەوشوێنانە بکرێت کەلەرێگەی خەڵکێکی بۆتەخاوەن دەیان وسەدان ملیۆن دۆلار دواتر حکومەتی نوێ پلانێکی گەورە دابنێن کە رووبەرووی ئیشەخراپەکان ببنەوە ئەگەر وابروات حکومەت لەداروخان نزیک دەبێتەوە ئەوکاتەش بەردەوام نارەزایەکانی خەڵکی سەرھەڵدەدەن ھەربۆیە ئەگەر پێشتر گەندەڵی وەک شتێکی ئاسان رۆیشتبێت دەبێت بکرێتە تاوان وکەس جورئەتی ئەوەنەکات سامانی خەرکی بەھەدەر بدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.