تاوەکو چیتر زانکۆ نەبێتە تەمبەڵخانەو شوێنی بەفیڕۆدانی تەمەن

لەلایەن ستاندار Posted on 421 جار بینراوە

هەرێم حسن احمد

بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، شکۆی زانکۆ مەشکێنن بەوەرگرتنی زۆرترین دەرچوانی ئامادەیی

وەرگیرانی زۆرترین خوێندکاران لەزانکۆکان،نەک شانازی نیە،بەڵکو نەنگی یە،چونکە هەزاران خوێندکار دێنە،زانکۆ،نە دەزانن دوو ڕستە بنوسن،چەند دەقەیەک قسەبکەن،بەڵکو زۆریەیان ڕۆژانە، قەڵەم و دەفتەریان پێ نیەو بەدرێژایی ساڵەکە،کتێبێک ناخوێننەوەو بە هەفتەو مانگ نایەنە هۆڵەکانی خوێندن.

هەرلەدوای ڕاپەڕین و دەستپێکی حوکمڕانی کوردی، یەوە،بە کردنەوەی زانکۆکان بەشێوەیەکی بێپلان و وەرگرتنی کەسانی ناشایستە،خوێندنی زانکۆ شکۆی شکاو لەکەداربوو.ئەویش بەهۆی ڕەچاونەکردنی پێوەرە زانستیە یەکان و زاڵبونی پێوەرەکانی،خێڵ و حیزب ….. دواتریش کاریگەریە سلبیەکانی شەڕی ناوخۆو دووئیدارەیی لەسەر زانکۆکان و کردنەوەی چەندین زانکۆی تر لەدوای ڕوخانی ڕژێمی سەددام،هێندەی تر ناوی زانکۆی بچوککردەوە.بەجۆرێک وەرگرتنی تایبەت،کورسی تایبەت،ڕۆلی نامەی بەرپرسان بۆوەرگیران لەکۆلیژە بەرزەکان،خوێندنی ئێوارانی زانکۆ،کردنەوەی زانکۆ ئەهلیەکان،وەرگرتنی خوێندکارانی بێ ئاست ونمرەکەم،لەهەرە دیاردەکانی زانکۆ کوردیه کانن.

ئەم بێپلانی یە،وایکرد،هەزاران کەس تەمەن و کاتێکی زۆرو پارەیەکی زۆریان بەفیڕۆدا لەژیانی زانکۆ،کە ئێستا هیچ دامودەزگاو شوێنێک لەخۆیان ناگرێت و بەجۆرێک دەرچووی زانکۆ زۆربووە،کەم ماڵ هەیە دەرچویەکی زانکۆی بێکاری تێدانەبێت.
ئێستاش کە کاتی وەرگیرانی خوێندکاران لەزانکۆو پەیماناکان نزیکبۆتەوە،دەنگوباسی وەرگیران هەموو یان زۆرترین خوێندکار هەیە،لەکاتێکدا ئەمە کوشتنی زانست و مەعریفەیە،کاتێک کەسێک بە خولی دووەم و نمرەی 50-60 لەگەڵ نمرەی 80 بۆسەرەوە هەردوکیان خوێندکاری زانکۆبن.
لەزۆربەی وڵاتاندا مەرجنیە،ئەوەی ئامادەیی تەواوکرد لەزانکۆ وەربگیرێت،بەڵکو ئەگەر ئاستی چونە زانکۆی نەبوو،لە پەیمانگاو سەنتەری پیشەیی یان لەکارێکی کشتوکالی،پیشەسازی یان بازرگانی خۆی دەبینێتەوە.لەکوردستانیش باشترە،ئەوکەسانەی بۆخوێندنی زانکۆ شیاونین،لەبوارێکی تری ژیان دەرفەتی کارکردن و خزمەتکردنیان پێبدرێت نەک بۆ دابەزاندنی ئاستی زانکۆو تێکدانی ڕەوشی خوێندن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.