نهێنی هەوڵێکی فرسەت سۆفی کاندیدی پارێزگاری هەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا

لەلایەن ستاندار Posted on 286 جار بینراوە

ستاندەر

د.فرسەت سۆفی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر دەستی بەهەوڵەکانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ لەکاتی دەنگدان متمانەی سەرجەم فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەدەست بهێنێت، لەوچوارچێوەیەش لەگەڵ فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو  و سەربەخۆ  هەوڵەکانی دەست پێکردووە تا قەناعەتیان پێبکات پشتیوانی بکەن.

جێی باسە بەرنامەی د.فرسەت سۆفی بۆکارکردن ئەوەیە زیاتر مامەڵە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا بکات و هەماهەنگیان لەگەڵ بکات بۆ بەهێزکردنی ڕۆلی ئەنجومەنەکە، بەپێچەوانەی پێشوو کە پەراوێزخرابوون.

تاکو ئێستا ڕوون نیە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دەنگ بەناوبراو دەدەن یاخود نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.