هێزێکی حەشدی شەعبی چەند پاسەوانێکی ئەندام پەڕلەمانێکی پارتی دەڕفێنن

لەلایەن ستاندار Posted on 258 جار بینراوە

ستاندەر

هێزێکی حەشدی شەعبی لە خاڵی پشکنینی کوکجلی لە نەینەوا هێرشدەکەنە سەر ئەندام پەڕلەمانێکی پارتی دیموکرات و جێگری پارێزگاری ئەو شارە، و چوار پاسەوانیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەڕفێنن.

نوسینگەی شێروان دوبردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفڕاکسیۆنی پارتی بڵاویکردۆتەوە کە لە لایەن هێزێکی سەر بە لیوای ۳۰ی حەشدی شەعبی لە خاڵی پشکنینی کوکجلی لە نەینەوا هێرشکراوەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ناوبراو و جێگری پارێزگاری نەینەوا سیروان ڕۆژبەیانی، و چوار پاسەوانیان بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕفێنراون و دوای لێدان و جوێن پێدانیان لەلایەن ئەو هێزەوە ئازاد کراون.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی ئەو شارە پێشتریش چەندجارێک لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی کادیری پارتی ڕفێندراوەو گێچەڵ بە بەرپرسانی کورد لەو شارە کراوە، بەڵام میدیای پارتی هیچ گرینگیەکی وای پێنادات لەکاتێکدا کە حاڵەتێکی هاوشێوە لەکەرکوک ڕودەدات میدیای ئەو حزبە هەڵایەکی ئێعلامی گەورەی لەسەر دروست دەکات و دەیکاتە باسی ڕۆژ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.