ستاندەر
حوکمەتی عێراق: بارەگاکانی پارتی لەکەرکوک موڵکی دەوڵەتن
کامەران کەرکوکی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لەپشکی پارتی لەسەرلیستی برایەتی رایگەیاندووە: دەوڵەتی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکات بارەگاکانمان لەکەرکوک موڵکی دەوڵەتن.
لای خۆشیەوە عەدنان کەرکوکی بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک”سەعد حەربییە” نوسراوی ئاراستەی شارەوانی کەرکوک کردووە لەبارەی تاپۆی بارەگاکانامان، دەرکەوتووە تاپۆکەی بەناوی کەسەوە نیە. عەدنان کەرکوکی دەشڵێت: ئێمە ناو و شوێنی بارەگاکانمان ئاراستەی بەرپرسی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک کردووە، بەڵام ئامادە نین بارەگاکانمان چۆڵ بکەن.
جێگەی باسە لەئێستادا بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک لەژێردەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی دایە.