د.محسین عەبدولحەمید: نابێت هیچ حیزبێکی ئیسلامی پاشگری ئیسلامی پێوەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

ستاندەر

 

سەرۆکی پێشووی حیزبی ئیسلامی عێراقی دکتۆر محسین عەبدولحەمید لەچاوپێکەوتنێکیدالەگەڵ “پرس میدیا” رایگەیاندووە: نابێت هیچ حیزبێکی ئیسلامی پاشگری ئیسلامی پێوەبێت

دکتۆر محسین عەبدولحەمید باس لەوەدەکات: دوای بەدواداچوون و شەنوکەوێکی زۆری هزریی گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی کە نابێت هیچ پارتێکی سیاسی پاشگری ئیسلامیی پێوەبێت. باسی لەوەشکرد، ئەگەرچی ئیسلام هەمووی تێگەشتن و بابەتی سیاسییە بەڵام نابێت لە یەک پارتی سیاسییدا کۆبکرێتەوە چوونکە سیاسەت تەکتیکە و تەکتیکیش هەندێک جار دژ بەیەکە و ئەوە لەگەڵ ئیسلامدا یەکناگرێتەوە.

دەربارەی کارکردنی ئەو کەسانەی کەباگراوندی ئیسلامییان هەیە و لەهێزەکانی تری غەیر ئیسلامی کاردەکەن، دکتۆر محسین دەڵێت “ئاساییە کەسانێک کە باگراوەندی ئیسلامییان هەیە و کەسانی پابەندن بە ئیسلامەوە، لە پارتێکی سیاسی نا ئیسلامییدا کار بکەن کە لە خزمەت بەها مرۆڤایەتیەکان و پێکەوەژیان بێت بە مەرجێک دژ نەبێت بە بنەماکانی ئیسلام”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.