پارتی دیموکرات شکست بە کۆبونەوەی کۆتایی دانانی پارێزگاری کەرکوک دێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دکتۆر ئومێد سەباح بەناوی سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە پارتی ئامادەی ئەو کۆبونەوەیە نابێت کە بڕیار وابوو دوێنێ لەشاری سلێمانی لەنێوان یەکێتی و پارتی و بەرەی تورکمانی بۆ دانانی پارێزگاری کەرکوک ئەنجام بدرێت.

بەپێی ڕێککەوتنی پێشوی یەکێتی و پارتی بڕیار وابوو لەدوای پێکهێنانی حکومەت لەماوەی چل و پێنج ڕۆژ پارێزگاری کەرکوک دابنرێت، بەڵام ئەوڕۆ دو ڕۆژ بەسەر ئەو ماوەیدا تێپەڕ دەبێت کە دیاریکرابوو و تاکو ئێستا پارێزگاری کەرکوک کە پشکی یەکێتییە دانەنراوە.

جێگای باسە ناوبراو پاشەکشەی پارتی لەو کۆبونەوەیەی گەڕاندۆتەوە بۆ ڕازینەبوونی یەکێتی بەپێدانی قایمقامی هەڵەبجە بە پارتی کە بەپێی زانیاریەکان پارتی لەبەرامبەر دەنگدانی بە پارێزگاری کەرکوک داوای ئەو پۆستەی لە یەکێتی کردووە.

ئەو ناکۆکیەی یەکێتی و پارتی لەکاتێکدایە پەیوەندیەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە لە دۆخێکی خراپ دایە، بەهۆی ئەوەی تاکو ئێستا سەرۆکی حکومەت ئامەدە نییە دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەنێو حکومەت دیاری بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.