ستاندەر نهێنی سەردانەکەی دکتۆر بەرهەم بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 5606 جار بینراوە 0 سەرنج
_104875693_gettyimages-1044750194

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر ئەمڕۆ ئێوارە دکتۆر بەرهەم سەرۆک کۆماری عێراق بەیاوەری محمد حلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەماڵی خۆی لە هەولێر کۆبونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و وەفدەکەی بەغدا ڕێکبخات، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و بودجەی نێوان هەولێر و بەغدا بە ئاراستەی تەسلیمکردنی نەوت بە بەغدا و ناردنی بەودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە.

شایەنی باسە ستاندەر زانیویەتی کە ئەو سەردانەی دکتۆر بەرهەم و شاندەکەی لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران بووە کە لەترسی دوبارە سەرهەڵدانەوەی قەیرانی دارایی و بڕانی موچەی هەرێم لەبەغداوە داوایان لە سەرۆک کۆماری عێراق کردووە هەنگاوێک بهاوێژێت بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *