ناوەندی تویژینەوەی ستاندەر
6 مانگ پێش ریفراندۆم ناوەندی تویژینەوەی ستراتیجی تویژینەوەیەكی بەناونیشانی (ریفراندۆمی كوردستان بەپێی یاسای نێودەوڵەتی – ریفراندۆمی راستەقینەو و ریفراندۆمی عەبەسی) بلاوكردەوە ، كۆپی بۆ هەمو لایەنەكان نارد بۆ سەرۆكی هەریمی ئەوساش ،بە ووردی دیاری كردبوو كە ریفراندۆمی سەركەوتوو وقانونی چۆنە بە پێی یاسای نیودەولەتی ، ئەوە لینكەكەیەتی :
باسی زیانەكانی كرابوو بەتایبەتی كەركوك وناوچە دابڕێندراوەكان ،ئەوان وەلامێكی زارەكی ئیمەیان دایەوە ڕایان وابوو ئەمری واقیع زیاتر دەخوا نەك یاسا ! ئیتر ئەوەی بینیمان بەشدار بوانی حزبەكانی ریفراندۆم (لە ئەنجومەنی بالای ڕێفراندۆم)باوەڕیان بەو ڕیفراندۆمە نەبوو هەتا (پ د ك)یش تەنها خودی سەرۆكی هەریم زۆر سوور بوو ، زۆر بە جورئەتانە ووتی ئەگەر شكست بوو بلێن خەتای مسعودبارزانیە …زۆربەی وا تێگەیشتبوون كە بەلێنێك هەیەو ئەوان ئاگایان لێنیە (دوای دەركەوت ئەو بەلێنەش نەبوە ) .
لە ڕۆژێكی وەك ئەوڕۆ17/9/2017 بانگەشەی ئەوەیان دەكرد 40 گەورە دەولەتی جیهانی پشتگیری ڕێفراندۆم دەكەن ،ووتیان هیزیش دەنیرن بۆ پاراستنی كۆمپانیاكانیان! ، ئەوە لەكاتیك بوو هەریەكە لە یەكیتی ئەوروپی و روسیاو ئەمریكاو جامعەی عربی و توركیاو ئیران وسعودیەو ئوردەن بەفەرمی دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆم ئاشكرا كردبوو ، كەچی لە هەرێم دانیشتن بوو لەسەر چۆنیەتی دەولەتەكەی كوردستان ئاخۆ دیموكراسی بیت یان فیدرالی یان چ جۆرە دەولەتێك بیت ،لەسەر شاشەكان دەنوسرا یەكەم سەردانت بە پاسەپۆرتی دەولەتی كوردستانی بۆ كام وولاتە ؟ زۆرخەلك ناسنامەی عیراقیان سوتاند وتەلاقیان دا ، سەرۆكی هەریم دەیووت موتلەقەن ناگەڕێنەوە عیراق ، دوایش شەر كرا لەسەر پۆستەكانی عیراقی و وائیستا دەبینن چی بەسەر هات ..لەپیشبینیەكانی تویژینەوەكەی ستاندەر وا هاتبوو كە ریفراندۆم بە هەلەیی 10 سال دەولەتی كوردستانی دوور دەخاتەوە (كە ئەو كاتی زۆر نزیك ببۆوە ) ، بەلام نەك 10 سال زۆر زیاتری دوور خستەوە بەتایبەتی ئەو تەنازولەی دەسەلاتی كوردی بۆ دادگای فیدرالی كردی .
لە رۆژانی داهاتوو رؤژژمێریەكە تەواو دەكەین هەتا دەگاتە 16ی ئۆكتۆبەرو ڕووداوەكانی دوای ئەوانیش .