پارتی دەیەوێ دەستكەوتی چی بێت لە كەركوك

لەلایەن ستاندار Posted on 331 جار بینراوە

د. محەمەد كیانی

پارتی پەیڕەوی سیاسەتی هەموو یان هیچ دەكات. ئەو هەمو دامودەستگاكانی حوكمڕانی هەرێمی قۆرخ كردوە، بە پەڕلەمانیشەوە بەوەی جێگری پەڕلەمان و سكرتێرەكەی پارتین. بەمەش دەوری سەرۆكی پەڕلەمان تەواو فەلەج بوە و لە كاریگەری خراوە. پارتی هێشتا دەیەوێ ئەنجومەنێكی تریش داتاشێ و بە دانان و قۆرخكردنی مەڕجەع بۆ سەرۆكی پارتی دەوری سەرجەم حیزبەكانی تر بە تەواوی پوچ دەكاتەوە. بەرژەوەندی تایبەتی سەركردە مسكێنەكانی حیزبەكانی تر لە ئێستادا حیزبەكانیانی بە پاشكۆ كردوە. تەنیا شتێك مابێ مانایەك بۆ ڕۆڵی یەكێتی بهێلێتەوە پۆستی پارێزگاری كەركوكە وەك پارێزگایەك لە دەرەوەی هەرێم و دور لە دەسەڵاتداری پارتی. پارتی ئەمەی پێ هەزم ناكرێت. بە باشی دەزانێ ئەم پارێزگایە نەكەوێتە دەست یەكێتی و نەبێتە پێگەی دەسەڵاتی سیاسی یەكێتی. بەمەش كاریگەری یەكێتی دەسڕێتەوە لەسەر نەخشەی سیاسی كوردستان. ئەم خاڵە بۆ پارتی گەلێك گرنگە و سەركەوتنی پلانی سەپاندنی هەژمونی خۆیەتی بەسەر بڕیاری سیاسی و حوكمڕانی گەلی كورد، بێ گوێدانە بەرژەوەندی دانیشتوانە كوردەكەی ئەم شارە و ناوچەكانی دەوروبەری، با لەسەر حیسابی ئەگەری دۆڕاندنی نیوەی كوردستان و معاناتی خەلكی ناوچە جێناكۆكی لەسەرەكان و پێشێلكردنی ماف و گوزەران و ژیانیان بێت. گرنگترین پرس بۆ پارتی ئەوەیە لەناوخۆی كورد بێ ڕكابەر بێت، نەوەك توانای خۆگونجانی پێكەوە ژیانی زۆر لە ژێر سێبەری هەژمونی دەرەكی. گرنگترین پرس بۆ پارتی سەپانی تاكڕەوی دەسەڵاتداریەتی نێوخۆییە. ئەمەش بە فەشەل پێهێنانی هەولەكانی یەكێتی بۆ دانانی پارێزگارێك لە حیزبەكەی خەونی قوتكردنەوە ئیمارەتی بارزان نزیكتر دەكاتەوە و ڕەزامەندی توركیاش مسۆگر دەكات بۆ ئەم پڕۆژەیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.