ستاندەر
تورکیا هێز رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات
ئاژانسی “ئەحوال” لەزاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاشکرای کردووە: تورکیا بەمەبەستی دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پارتی کریکارانی کوردستان(پەکەکە) هێزی زیاتری رەوانەی هەرێمی کوردستان کردوو.
رەوانە کردنی هێز لەلایەن تورکیاوە بۆ هەریمی کوردستان پێشێڵکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە، بۆیە چاودێرانی سیاسی بوونی ئەم هیزە زۆرەی تورکیا لەناوخاکی هەرێمی کوردستان بەمەترسی گەورە دەزانن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و دۆخی ناسیۆنالیزمی کوردی لەهەرێمی کوردستان.