خەسرەوگۆران: نەوەی نوێ وەڵامیان ئیجابی بوو بەرامبەر پێشنیازەکەی پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

ستاندەر

خەسرەوگۆران: نەوەی نوێ وەڵامیان ئیجابی بوو بەرامبەر پێشنیازەکەی پارتی
هەفتەی رابردوو شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد لەشاری هەولێر، هۆکاری سەرەکی سەردانەکەش پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بوو کەبریارە سەرەتای مانگی چواری ساڵی داهاتوو ئەنجامبدرێت.
لەبارەی سەردانەکەیان بۆلای نەوەی نوێ خەسرەو گۆران بەپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە ماڵپەری فەرمی حیزبەکەی راگەیاندووە: ئێمە وەک پارتی پێشنیازی یەک لیستی کوردیمان کرد بۆ کەرکوک ناوچەدابڕاوەکان، نەوەی نوێ وەڵامی ئیجابی بوو بەرامبەر پێشنیازەکەمان.
خەسرەو گۆران راشیگەیاندووە: لەچەند رۆژی داهاتوو سەرجەم لایەنەسیاسییەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن دەربارەی ئەم پرسە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.