بەغدا قەرەبووی هاوڵاتیان دەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 241 جار بینراوە

ستاندەر

بەغدا قەرەبووی هاوڵاتیان دەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی بەغدا قەرەبووی هاوڵاتیان دەکاتەوە، سەرچاوەیەک لەپەرلەمانی عێراق بەستاندەری راگەیاندووە: وەزارەتی بازرگانی بەغدا دەستی کردووە بەقەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان لەبارەی پشکی خۆراکی مانگانە، بەجۆرێک بۆ هەرهاوڵاتیەک بری (١٧)هەزار دیناری عێراقی تەرخانکراوە، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەریش ئێستا ئەم برە پارەیەلەبنکەکانی دابەشکردنی خۆراک بەسەرهاوڵاتیان دابەشدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم قەرەبووکردنەوەیە لەهەرێمی کوردستان دەستی پێ نەکردووە، پێشتر حوکمەتی هەرێم لەرێگەی نوسراوێک بەغدای ئاگادارکردۆتەوە کە ئەم برە پارەیە بنێڕێت بۆ کوردستان حوکمەتی هەرێم خۆی پارەکە بەسەرهاوڵاتیان دابەش بکات. لەلایەکی تر وەزارەتی دارای عێراق بریاری داوە سولفە بۆ خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی سەرف بکات بەجۆرێک بۆ هەر خانەنشینبوێک بری ١٠ملیۆن دیناری دەدات وەک سولفە.
قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتیان و پێدانی سولفە لەلایەن حوکمەتی عێراقەوە لەکاتێکدایە لەهەرێمی کوردستان هیج جۆرە سولفەیەک بەخانەنشینان وهاوڵاتیان نادرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.