ئایا ئەگەر ریفراندۆم نەکرایە، عێراق هەر هێرشی دەکردە سەر کەرکووک؟

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

عه‌بدوڵا حه‌وێز

– لە پۆستی پێشومدا بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوەى تایبەت کە ماوەیەکی باشە لەرێی بینینی کەسانێکی نزیک لە بڕیار بەدەستدان لە کوردستان و عێراق و چەندین لێکۆڵەر و دیپلۆماتی بیانی کە ئاگاداری رووداوەکانى ریفراندۆم و هێرشی هێزە عێراقیەکان بوون بۆ سەر کەرکووک و مەخموور و شنگال و ناوچەکانى تر، باسی ئەوەم کردبوو کە قاسم سلێمانی عەرابی هێرشەکەى سەر کەرکووک بوو و راستیش بوو کە پێشتر بافل تاڵەبانی و هێرۆی دایکی لێ ئاگادار کرابوویەوە.
.
– لەم پۆستە بە کورتی وەڵامی ئەم پرسیارە دەدەمەوە کە ئایا تا چەند هێرشەکە پەیوەندی بە ریفراندۆمەوە بوو و ئایا ئەگەر ریفراندۆم نەبووایە ئەم هێرشە روویدەدا؟
.
– نەخێر، ئەگەر ریفراندۆم نەبووایە هێرشی سەربازی عێراق بۆ سەر کەرکووک روینەدەدا، چونکە:
.
– فیکرەى هێرشکردنە سەر کەرکووک دوو رۆژ دواى ئەنجامدانی ریفراندۆم و پێداگری بارزانی و نەجمەدین کەریم لە ئەنجامدانی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆک لەسەرەکان گەڵاڵە بوو
.
– رۆژی ٢٧ و ٢٨ی سێپتێمبەری ٢٠١٧ واتە دوو رۆژ دواى ئەنجامدانی ریفراندۆم، حەیدەر عەبادی لەگەڵ هەریەک لە ئەبو مەهدی موهەندیس و هادی عامری بە جیا کۆدەبێتەوە و پرسیاری ئەوەیان لێدەکات کە تا چەند پشتیوانی دەبن ئەگەر هێرش بکاتە سەر کەرکووک. ئەمە بە دە رۆژ پێش ئەوەى کە ئەبو مەهدی موهەندیس بە پێشوەیەکی نافەرمی لەم بارەیەوە قسە لەگەڵ بافڵ بکات.
.
– واتە بیرۆکەى هێرشکردنە سەر کەرکووک پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم نەبووە و ئەم بیرۆکەیە دواى ئەنجامدانى ریفراندۆم گەڵاڵە دەبێت و سەرەتا لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە گەڵاڵە دەبێت و ئەوەیش لەرێی موهەندیس و عامریە پرس بە قاسم سلێمانی دەکات و دواى پێکردنی گوڵی کەسک سلێمانی خۆى دەبێتە ئەندازیاری هێرشەکە
.
– قاسم سلێمانی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم لەم بارەیەوە چەندین جار هۆشداری دابوویە بارزانی کە ئەگەر ریفراندۆم بکرێت ئەوا شەر روودەدات.
.
– واتە هۆکاری یەکەمی کەوتنی کەرکووک و ناوچە جێناکۆک لەسەرەکانى تر ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو، دواتر هۆکاری تریشی هاتە سەر.
.
– ئەگەر ریفراندۆن نەکرایە، ئەوا رێککەوتنێکى ئاشتيخوازانه دەکرا بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بەشێوەیەک کە هەردوو لا پێی رازی بن و بوونی حکومەت عێراق لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانى تر وەک پێش هاتنی داعش بوونێکی رەمزی دەبوو و بەشێوەى فیعلی کورد زۆربەى دەسەڵاتەکانى پارێزگاکەى لەدەست دەبوو.
.
کۆتایی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.