ماددەی ١٤٠ و ڕیفراندۆم و سەرژمێری گشتی

لەلایەن ستاندار Posted on 603 جار بینراوە

سیروان باویانی

١. ماددەی ١٤٠
لە پەسەند کردنی دەستوری عیراقەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکو پێش ڕیفراندۆم، کورد ھەموو ھێزێکی بەکار ھێنا تاکو ماددەی ١٤٠ جێ بەجێ بکرێت، وەھەروەھا کورد زۆر پێداگیری دەکرد لەسەر ئەنجام دانی سەرژمێری گشتی بەڵام بەغدا خۆی ئەشاردەوە لە جێ بەجێ کردنی ھەم ماددەی ١٤٠ و ھەم لە ئەنجام دانی سەرژمێری گشتی جونکە لە حالەتی جێ بەجێ کردنی قۆناغەکانی ئەو ماددەیە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان ئەگەرێکی بەھێز ھەبوو بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان بەھۆی بەھێزی پێگەی کورد بەسەر ئەو ناوچانەوە وەھەروەھا بەھۆی سەرژمێری دەردەکەوت کە کورد زۆرینەیە لەو ناوچانە بە تایبەتی لە کەرکوک.

٢. ڕیفراندۆم
بەھۆی ڕیفراندۆم، کورد تەواوی دەسەڵاتەکانی لە ناوچە دابڕاوەکان لەکیس چوو، بەمھۆیەوە ڕێژەی کورد خەریکە ئەبێتە کەمینە.

٣. سەرژمێری دانیشتوان
لەدوای ئەو تێکشکاندنەی بەسەر کورد ھات لە ناوچە دابڕاوەکان لە کاتی ڕیفراندۆم، بەغدا بڕیاری داوە سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدات جونکە ئەزانێت ڕێژەی کورد ئێستا لە ناوچە دابڕاوەکان زۆرینە نیە، ئەمەش ئەبێتە بەڵگەکی مێژوویی کە عەرەب زۆرینەی ئەو ناوچانە پێکدێنن. ئێستا کورد پێچەوانەی ڕابردوو لەگەڵ ئەنجام دانی سەرژمێری نیە.

ئەگەر بەغدا ئامانجەکانی سەرژمێری گشتی بەدەستھێنا، کە زانی ڕێژەی کورد زۆرینە نیە لە ناوچە دابڕاوەکان. ئەوا یەکسەر بڕیاری جێ بەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ دەدات، دوا قۆناغی ماددەکەش “ڕاپرسیە” لەو ناوچانە، لەو حاڵەتەشدا زۆرینەی خەڵک دەنگ دەدەن کە لەگەڵ بەغدا بمێننەوە.

ئاخیری دەگەینە قۆناغێک کە کورد دژی سەرژمێری گشتی و دژی جێ بەجێ کردنی ماددە ١٤٠ دەوەستێتەوە.

ئێستا ئەزانن ڕیفراندۆم چ زیانێکی بە پێگەی کورد گەیاند لە ئایندەی عیراق؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.