ستاندەر
ئەچوارسەرکردە کوردەی کەرێگریان کرد کەرکوک لەریفراندۆم دەربکرێت کێ بوون
چوارسەرکردەی باڵای کورد کەهاندەری سەرەکی بارزانی بوون بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لەکەرکوک، پێکهاتبوون لەهەریەک لە(کۆسرەت رەسوڵ علی، نەجمەدین کەریم، مەحمەدی حاجی مەحمود، کەمال کەرکوکی) پێگەی “کەرکوک ناو” لەراپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوەداوە رۆژی ٢٣ ی ٩ واتە دوورۆژ پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم تێگەیشتنێک دروست بوو بوو لەنیوان لایەنەکان کەریفراندۆم لەکەرکوک ئەنجام نەدرێت، بەڵام ئەم چوارسەرکردەیە رۆڵی بەرچاویان هەبوو و لەئەنجامدانی ریفراندۆم لەکەرکوک.
رەوەند مەلامەحمود بۆ کەرکوک ناو ئاشکرای کردووە: ئێمە وهکو مهڵبهندی کهرکوک لەگەڵ ئەوەنەبوین ریفراندۆم لە کەرکوک بکرێت، چونکە دۆخى کهرکوک جیاوازبوو لەشارەکانى ترى هەرێم، تا 23ى مانگ و دوو رۆژ بهر له ریفراندۆم تێگەیشتنێک دروستبوو لەلایەن یەکێتیی و تەنانەت لێپرسراوانی پارتى-یش لە شارهکه کە ریفراندۆم لە کەرکوک نەکرێت”.
رهوهند ههروهها وتی “لەلایەن کاک کۆسرهت، نەجمەدین کەریم، محهمهدی حاجی مهحمود و کەمال کەرکوکى فشارکرا بۆ ئەوەى ریفراندۆم لەکەرکوکیش بکرێت، حزبە بچوکەکانیش رۆڵى خراپیان هەبوو لە هاندانى بارزانى بۆ ئەوەى ریفراندۆم بکات”، جهختیشیکردهوه که بارزانیش گوێی بۆ دهگرتن.