سەرۆک کۆماری عێراق داوای هێورکردنەوەی ناوچەکەلەسەرۆکی ئەمریکا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆک کۆماری عێراق داوای هێورکردنەوەی ناوچەکەلەسەرۆکی ئەمریکا دەکات

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لەپەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، سەرۆک کۆماری عێراق ‘دکتۆر بەرهەم ساڵح” دیدارێکی گرینگی لەگەڵ سەرۆکی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا “دۆناڵد ترەمپ” ئەنجامدا، لەکۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆماری عێراق داوای ئاسایی کردنەوەی ناوچەکەی لەسەرۆکی ئەمریکا کرد، جیگەی باسەلەئێستادا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران روی لەزیاد بوون کردووە، لەدواین هێرشی گروپەچەکدارەکانی نزیک لەئێران بۆسەر کۆمپانیای نیشتمانی ئارامکۆ لەسعودیە زیانێکی زۆری مادی و گیانی لەم وڵاتەدا، ئەمەش زیاتربووەجێی نیگەرانی ئەمریکا و لەئێستادا دەنگۆی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی هەیە دژی ئەم وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە.
پێشتریش لەسەر پرسی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەندا و ئاسایشی ناوچەکە سەرۆک کۆماری عێراق چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرینگی لەگەڵ بەشێکی زۆری سەرۆکی وڵاتە زلهێزەکانی جیهان ئەنجامداوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.