ئاراس فه‌تاح
هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك خاوه‌نی سیسته‌می به‌های خۆیه‌تی. هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییش له‌وێنه‌ی پارتی سیاسیی، گروپه ئه‌تنیی و ئایینییه‌كان به‌هاكانی خۆیان به ڕاست ده‌زانن و وه‌كو حه‌قیقه‌تێكی ئایدیۆلۆژیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی، یان تیۆلۆژیی نماییشیده‌كه‌ن. ساده‌ترین ده‌ركه‌وته‌ی سیسته‌می به‌ها له كایه‌ی سیاسه‌تدا بریتییه له ئایدیۆلۆژیا و له كایه‌ی ئایینیشدا بڕوادارییه كه هه‌ریه‌كه‌یان عه‌قیده‌یه‌كی سیاسیی، یاخود ئایینیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و له سروت (طقوس) و پراكسیسیاندا ڕه‌نگده‌داته‌وه.
له كایه‌ی ئاییندا چه‌مكێك هه‌یه به ئینگلیزییه‌كه‌ی پێیده‌ڵێن سكیزم „schism“ و به‌ئه‌ڵمانییه‌كه‌شی شیزما „Schisma“ كه به مانای دابه‌شبوون یان جیابوونه‌وه دێت. سكیزم له بنه‌ڕه‌تدا چه‌مكێكی مه‌سیحییه و هێما بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه قووڵه ده‌كات كه له ئایینی مه‌سیحییدا ڕوویدا و بووه هۆكاری جه‌نگێكی خوێناویی درێژخایه‌ن له‌نێوان پرۆتستانت و كاتۆلیكه‌كانی وڵاتانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وروپا. له ئایینی ئیسلامیشدا ئه‌زموونی دابه‌شبوونی قووڵمان هه‌یه كه نموونه‌ی خه‌واریج و دواتریش له‌تبوونی ئیسلام له‌نێوان هه‌ردوو ئایینزای شیعه و سوننه ناودارترینیانه. هه‌ردوو ئایینزای شیعه و سوننه دابه‌شبوونێكی شاقووڵی له ئایینی ئیسلامدا به‌رهه‌مده‌هێنن و به ململانێكه‌شیان مێژوویه‌كی خوێناویی بۆ بڕوادارانی ئه‌م دوو ڕه‌وته ئایینییه ده‌نووسنه‌وه.
بێگومان هه‌روه‌كو چۆن له ئاییندا دابه‌شبوون هه‌یه و هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئایینیی یان ئایینزایی (مه‌زهه‌بیی یان تائیفیی) دیدگای تیۆلۆژیی خۆی به ڕاست و ئه‌وی تریش به ناڕاست ده‌بینێت، ئاوهاش له سیاسه‌تدا دابه‌شبوونی سیاسییمان هه‌یه، كه هه‌ر حیزب و گروپێك به‌رگریی له دروستیی ئایدیۆلۆژیا و به‌ها سیاسییه‌كانی خۆی ده‌كات و خه‌باتیان له‌پێناودا ده‌كات. چ له دۆخه ئایینییه‌كه و چ له دۆخه سیاسییه‌كه‌دا كرده‌ی دابه‌شبوون و جیابوونه‌وه دۆخێكی مه‌ترسییداره بۆ شه‌رعییه‌ت و مه‌ركه‌زییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی یان سیاسیی. هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش واده‌كات هه‌موو جیابوونه‌وه‌یه‌ك به ئاسانی له‌لایه‌ن گروپی یه‌كه‌مه‌وه هه‌رسنه‌كرێت و ببێته هۆكاری ململانێی توند و خوێناویی. له مێژووی ئایینه‌كاندا دۆخی جیابوونه‌وه به „بیدعه“ و „فیتنه“ ناوزه‌ده‌كرێت و، له سیاسه‌تیشدا پێناسی ناڕازییه‌كان له هه‌لپه‌رست و گێره‌شێوێنه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به لاڕێدابه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و تاده‌گات به به‌خشینه‌وه‌ی شوناسی خائین و نامۆ به جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه و دوژمنی ده‌وڵه‌ت.
له مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتییدا دوو كایه‌ی زۆر گرنگ ڕۆڵی گه‌وره‌یان له سه‌قامگیركردنی ده‌سه‌ڵاتدا گێڕاوه. یه‌كه‌میان چه‌مكی „عه‌رش“ه و دووهه‌میشیان „میحراب“ه. هه‌ردووكیان به‌رپرسن له هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و سیسته‌مه به‌هاییه‌ی كه مۆدێلێكی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی یان ئایینیی له‌سه‌ری به‌نده. هه‌ركاتێك سیسته‌می به‌هاكانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك یان یه‌كه‌یه‌كی ئایینیی یان سیاسیی به‌هۆی ململانێوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات یان سامان، درزی تێكه‌وت، برینداركرا، یاخود شله‌قا، ئه‌وا نه‌ك ته‌نها به‌ئاسانی چاك ناكرێته‌وه و ناچنه‌وه شوێنی خۆیان، به‌ڵكو ده‌بێته هۆكارێك بۆ دابه‌شبوونی كۆی جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا به‌گشتیی و گروپ و كۆمه‌ڵه سیاسیی و ئایینییه‌كان به‌تایبه‌ت و دروستبوونی پشێوی و ململانێى توند و شۆڕش و جه‌نگ و كاولكاریی. له‌م پرۆسه‌یه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكی ریفۆرم و گۆڕانكاریی به چه‌كی عه‌قیده و ئایدیۆلۆژیا به‌رپه‌رچدراوه‌وه‌ته‌وه و به خیانه‌تكردن له نه‌ته‌وه و خاك، یان به بیدعه له عه‌قیده‌ی ئایینیی ناوزه‌دكراوه و هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌یان دراوه.
بێگومان چه‌مكی „سیسته‌می به‌ها“ گفتوگۆی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستم له كۆی ئه‌و به‌ها ئایینیی و سیاسیی و كولتووریی و ره‌مزییه دروستكراوانه‌یه كه هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ دروستكردنی وشیاریی و شوناسی ده‌سته‌جه‌معیی پێویستی پێیه‌تی و پێكڕا ده‌بنه كۆڵه‌كه‌یه‌كی ئۆرگانیی بۆ پێكه‌وه‌ژیانی تاك و گروپه‌كان. هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو یه‌كه‌یه‌كی ئایینیی یان كۆمه‌ڵایه‌تیی سیسته‌مێكی به‌های خۆی هه‌یه، ئاوهاش هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسیی به‌های تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه ده‌بێته هۆكاری یه‌كانگیریی و دروستكردنی هه‌ستی پێكه‌وه‌بوون و وشیاریی ده‌سته‌جه‌معیی.
دیموكراسیی وه‌ك یه‌كێك له مۆدێله‌كانی سیسته‌می به‌های سیاسیی، به قۆناغێكی مێژوویی دوور و درێژ و خوێناوییدا تێپه‌ڕی تاوه‌كو گه‌یشتۆته ئه‌م فۆرمه‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی. دیموكراسییش وه‌كو مۆدێلێك له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی فۆرمێكه له پێكه‌وه‌ژیان كه تیایدا له ڕێگای ده‌ستوور و یاساوه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان رێكده‌خرێن و پلورالیزمی سیاسیی و ئایینیی و چه‌مكی هاونیشتیمانییبونی تێدا به‌رهه‌مدێت. ئه‌و مۆدێله‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپادا ده‌یبینین به‌رهه‌می چه‌ندین سه‌ده‌یه له ململانێ و جه‌نگ و گه‌شه‌ی جیاواز كه له هه‌ر سه‌رده‌م و له هه‌ر ده‌وڵه‌تێكیشدا فۆرم و میكانیزمی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه. هه‌ر ئه‌م پێدراوه ساده‌یه‌ش وامان لێده‌كات گه‌شه‌ی مێژوو وه‌كو حه‌تمییه‌تێكی ڕاسته‌ئاسا ته‌ماشا نه‌كه‌ین و جه‌وهه‌رگه‌راییانه ته‌ماشای گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی گۆی زه‌وی نه‌كه‌ین. بۆیه به‌بۆچوونی من هه‌موو قسه‌كردنێك له‌سه‌ر چه‌مكی „خۆرئاوا“ یان „خۆرهه‌ڵات“، وه‌ك دروستكراوێكی ئایینیی یان ئایدیۆلۆژیی، كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی و ئه‌ده‌بییدا به‌سه‌ر عه‌قڵ و روحدا دابه‌شده‌كرێت، چ له ڕووی مێژوویی و چ له ڕووی میتۆدییه ده‌مانخاته ناو هه‌ڵه‌ی خوێندنه‌وه‌ی زانستیی گه‌وره‌وه.
بۆئه‌وه‌ی وێنایه‌كمان له‌سه‌ر مێژووی ململانێی عه‌رش و میحراب هه‌بێت، ده‌مه‌وێت به‌خێرایی باس له قۆناغه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ململانێیه له مێژووی خۆرئاوادا بكه‌م كه چۆن و به چ باجێكی گه‌وره‌ی مێژوویی و مرۆیی سیسته‌می به‌هاكان له ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی چه‌قبه‌ستووی سته‌مگه‌ری ئایینییه‌وه گۆڕا بۆ سیسته‌مێكی پلورالی سیاسیی و ئایینیی و فیكریی.
له مێژووی كۆمه‌ڵگاكانی خۆرئاوادا په‌یوه‌ندی نێوان قه‌یسه‌ر و پاشا‌كان له‌گه‌ڵ كه‌نیسه و پاپاكاندا چه‌نده په‌یوه‌ندییه‌كی پڕ له ململانێی توندوتیژ بوو، هێنده‌ش پڕه له ڕێككه‌وتن و سازش له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سامان. له سه‌رده‌می رۆمه‌كانه‌وه مێژووی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك مه‌سیحییه‌ت له‌لایه‌ن (كۆنستانتین)ی گه‌وره‌وه ده‌كرێت به ئایینی ده‌وڵه‌ت. له‌و چركه‌ساته‌وه كاری دونیایی و وه‌زیفه‌ی ئاسمانیی ده‌چێته ژێر ڕكێفی قه‌یسه‌ره‌وه و به‌ته‌نها كۆنتڕۆڵی هه‌موو پرسه زه‌مینیی و ئاسمانییه‌كان ده‌كات. له‌پاش قۆناغێكی درێژی ململانێی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ڕۆم و پاپادا، بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی ململانێی كه‌نیسه و قه‌یسه‌ردا، له سه‌رده‌می پاپا (گێلاسیۆس)دا په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی ده‌سه‌ڵات له نێوان پاپا و قه‌یسه‌ردا داده‌ڕێژرێته‌وه. ڕێككه‌وتنی یه‌كه‌می نێوان عه‌رش و میحراب له مێژوودا به تیۆریی „دوو شمشێر“ به‌ناوبانگه. ئه‌م تیۆرییه كایه‌ی ده‌سه‌ڵات به دوو شمشێر ده‌چوێنێت كه یه‌كێكیان به‌ده‌ست قه‌یسه‌ره‌وه‌یه و ئه‌وی تریشیان به‌ده‌ست پاپاوه. ته‌مه‌نی حوكمڕانێتی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م تیۆرییه‌دا كه تیایدا ده‌سه‌ڵاتی دونیایی قه‌یسه‌ر و پاشا‌كان له‌لایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانیی كه‌نیسه و پاپا له‌یه‌كی تره‌وه، له‌سه‌ر بناغه‌ی تیۆریی دوو شمشێر ڕێكخرابوو، نزیكه‌ی 600 ساڵی خایاند.
ململانێی نێوان كه‌نیسه و پاشا‌كان له‌سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا به پرۆسه‌ی فیودالییكردنی كه‌نیسه كۆتایی دێت. له‌م قۆناغه‌دا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی كه‌نیسه‌دا چڕده‌بێته‌وه و كار ده‌گاته ئاستێك كه خودی پاپا و كورسییه موقه‌ده‌سه‌كه‌ی به „نوێنه‌ری خودا“ له‌سه‌ر زه‌وی نماییشده‌كرێت. بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژییانه‌ی پێگه‌ی پاپا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ئاسمانیی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی دونیایی قه‌یسه‌ر و پاشاكانیش، وێنای ئه‌م په‌یوه‌ندییه به په‌یوه‌ندیی نێوان „خۆر“ و „مانگ“ نماییشده‌كرا. ئه‌م تێزه نوێیه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد هه‌روه‌كو چۆن مانگ شه‌وق و ڕه‌ونه‌قی له خۆره‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت، ئاوهاش ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ر و پاشا‌كان وه‌زیفه‌ی مانگیان له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و ده‌بێت له‌لایه‌ن پاپاوه نووری پیرۆزی ئیلاهیی به‌ركه‌وێت و پێگه‌كه‌ی دیاریبكرێت.
له „سه‌رده‌می ریفۆرماسیۆن“یشدا Reformation كه قۆناغی ده‌ستپێكی یه‌كه‌می چاكسازیی ئایینییه له مه‌سیحییه‌ت، به سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه‌مین دابه‌شبوونی „schism“ ئه‌م ئایینه بۆ سه‌ر چه‌ندین ئایینزا ده‌ستپێده‌كات. جگه له سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین رێچكه و ڕێبازی ئایینزایی جیاواز، گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین ده‌ركه‌وته‌ی ئه‌م دابه‌شبوونه شاقووڵییه له‌ناو جه‌سته‌ی ئایینی مه‌سحییه‌تدا له هه‌ردوو ئایینزای كاتۆلیك و پرۆتستانتییه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت. ململانێی توندوتیژیی ئه‌م ڕه‌وته ئایینزایانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر به جه‌نگێكی پڕوكێنه‌ر ده‌ستیپێكرد كه به „جه‌نگی سی ساڵه“ به‌ناوبانگه. ئه‌م جه‌نگه خوێناوییه كه ئه‌وروپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ته‌نیبوو، به رێككه‌وتنێكی مێژوویی كۆتاییهات كه به په‌یمانی ئاشتیی „ڤێست فێلیشه“ ناوزه‌دكرا. ئه‌م په‌یمانه ته‌نها كۆتایی به جه‌نگه وێرانكارییه ئایینییه‌كان له ئه‌وروپا نه‌هێنا، به‌ڵكو بوو به سه‌ره‌تای دورستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و پاشه‌كشێی ئایین له پرسه دونیاییه‌كان و فه‌راهه‌مبونی ئازادیی موماره‌سه‌كردنی عه‌قیده‌ی جیاوازیی ئایینیی.
„سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی“ قۆناغی به‌سێنته‌ركردنی مرۆڤه له مێژوودا و ئازادكردنی عه‌قڵی ئینسانه له ده‌ست ئه‌و دۆگمای ئاینییه‌ی كه چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێتی كه‌نیسه بۆی به‌رهه‌مهێنابوو. هه‌موو ئه‌و جه‌نگه ئایینییانه‌ی جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپییه‌كانیان بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك داوه‌شاندبوو، بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و كه‌نیسه جارێكی دابڕێژرێته‌وه و پلورالیزمی كۆمه‌ڵگا و ئازادیی باوه‌ڕداریی و بیركردنه‌وه ڕێزی لێ بگیردرێت. شۆڕشی فه‌ره‌نسییش كۆتایی یه‌كجاره‌كی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كه‌نیسه له كاروباری ده‌وڵه‌تداریی هێنا و مۆدێلێكی تری له سیسته‌می به‌ها به‌رهه‌مهێنا. له‌و چركه‌ساته‌وه كه پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كه‌نیسه و پاشا ڕوخێنران، كۆتایی به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های كورسیی موقه‌ده‌س و له‌حیمبوونی به جه‌سته‌ی پاشاوه هێنرا، سه‌ده‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات، دین و ده‌وڵه‌ت ده‌ستپێده‌كات. شۆڕشی فه‌ره‌نسیی به مانا هه‌ره ساده‌كه‌ی له‌ڕێگای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه كۆتایی به قودسییه‌تی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی عه‌رشی پاشا و میحرابی ئایینی مه‌سیحیی هێنا و یه‌كسانیی و ئازادیی كرد به به‌های نوێی پێكه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و، وه‌لائه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاشی له شوناسی ئایینییه‌وه گۆڕی بۆ چه‌مكی هاونیشتیمانییبوون.
هه‌موو فه‌یله‌سوفان و بیریارانی سه‌رده‌می ئه‌نتیك و به تێپه‌ڕبوون به سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی و تاده‌گاته ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه „سیسته‌مێكی به‌ها“ بۆ مرۆڤایه‌تیی به‌رهه‌مبهێنن. هه‌ر یه‌كه‌یان به چه‌شنێكی ئایدیاڵ وێنای جیهانێكی مانادار و پڕبه‌های بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دادپه‌ر كردووه، كه مرۆڤ شایسته‌یه‌تی. خواست و مۆتیڤی ئه‌م بیریارانه بریتیی بووه له دژایه‌تییكردنی خۆپه‌رستیی ده‌سه‌ڵات و دۆگمای ترادیسیۆن و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان بۆ ئینسان كه ده‌شێت ئایین و باوه‌ڕدارێتیی یان دۆخی چینایه‌تیی سه‌رچاوه‌كه‌ی بێت، یان هه‌ردوكیان پێكه‌وه. دواترین ده‌ستكه‌وتی مرۆڤایه‌تییش له‌پاش مێژوویه‌كی دوورودرێژ له ململانێ خوێناویی، بریتییه له دامه‌زراندنی سیسته‌می دیموكراسیی كه به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی بریتین له ئازادیی و یه‌كسانیی و هاوكاریی و ئاشتیی و مافی ژیان. له سیسته‌می دیموكراسییدا هه‌م به‌هاكانی كورسیی عه‌رش و ته‌وریسی سیاسیی مانا موقه‌ده‌سه‌كانی خۆی له‌ده‌ستده‌دات و هه‌م قودسییه‌تی میحرابیش مانا سه‌دیمییه‌كانی خۆی ده‌دۆڕێنێت و نابێته تاكه به‌ها بۆ ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگا و پێكه‌وه‌ژیانی تاك و گروپه‌كان.
له‌پاش ئه‌زموونی كاره‌ساتباری نازیزم و فاشیزم له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه سیسته‌می دیموكراسیی جارێكی تر به قه‌یرانێكی قووڵی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕێت. هێزگه‌لێكی پۆپۆلیستیی گه‌وره له سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌مدا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی جدیی له‌سه‌ر كۆی به‌هاكانی سیسته‌مه‌كه.
ماویه‌تی