ستاندەر
لە خولی ئەوجارەی نەتەوە یەكگرتوەكان كە زیاتر لە 70 سەرۆك كۆمار لەگەل 193 وەزیری دەرەوەی وولاتانی جیهان ، سەرۆك كۆماری عیراق بە زمانی كوردی قسەی كرد ، كۆمەلیك تەوەری گرنگیشی باس كرد ،لەوانە : ئەنفال و لیدانی كیمیایی هەلەبجەو ناوچە دابڕێنراوەكان و نیوانی حكومەتی هەریم و بەغدا ، هەروەها باسی كیشەكانی رۆژهەلاتی ناوەراستی كردو باسی لە هەر چوار میلەتی بنچینەیی رۆژهەلاتی ناوەراستی كرد كە بریتین لە: عەرەب و تورك وفارس وكوردە ، لەگەل كۆمەلیك باسی گرنگی تری ، لەدوای ریفراندۆم و دابڕانی هەریم لە پەیوەندی دەولی ئەو دەستپیشخەریەی بەرهەم سالح گرنگە بۆ هەریم وكرانەوەی جاریكی تر بە ڕووی دەولیەوە .