بەهۆی خراپ بەکارهێنانی پیشەکەیان، سێ پزیشک لەکارەکانیان ڕادەگیرێن

لەلایەن ستاندار Posted on 220 جار بینراوە

ستاندەر

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەهۆی بەکارهێنانی کەرتی گشتی لەپێناو نۆرینگەکانیان سێ پزیشک بۆ ماوەی شەش مانگ لە کارەکانیان ڕادەگرێت.

دکتۆر سەباح هەورامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەنگۆی داخستنی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە بەهۆی نەخۆشخانەی شارەوە لۆد لەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کەم بۆتەوە بەشێوەیەک ڕۆژی سێشەممە کە پەنجا کارمەندی تەندروستی ئێشکگر هەبووە تەنها دو نەشتەرگەری ڕیخۆڵە کوێرە ئەنجامدراوە. گوتیشی بەڵام بەو هۆیەوە هیچ نەخۆشخانەیەک داناخرێ و هەوڵ دەدەین لەو نەخۆشخانەیە خزمەتگوزاری تر پێشکەش بکرێت.

ناوبراو باسی لە سزادانی سێ پزیشکیش کرد و گوتی بەهۆی بەکارهێنانی کەرتی گشتی لەپێناو نۆرینگەکانیان سێ پزیشک بۆ ماوەی شەش مانگ لە کارەکانیان ڕادەگیرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.