پەڕلەمانتارێکی گۆڕان: ڕیفراندۆمە شومەکە کارەسات بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 366 جار بینراوە

ستاندەر

بەهار محمود پەڕلەمانتاری گۆڕان لە پەڕلەمانی عێراق لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕەخنەی توند لە یادکردنەوەی ساڵیادی ڕیفراندۆم دەگرێت و ڕیفراندۆمەکە بە ڕیفراندۆمە شومەکە وەسف دەکات و پێیوایە ئەوە کارەسات بووە.

بەهار محمود نوسیویەتی زۆر شانازی دەکەم کە پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە شومەکە هەموو ئاکامەکان و دەرئەنجامەکانیم وەک ئەوەی ڕوویدا درک پێ کردبوو وە هەوڵمدا لەڕێگەی ئەنجامدانی چەندین سیمینارو نووسین و چاوپێکەوتنی میدیایی ئەو بۆچوونەم بگەیەنمە زۆرترین هاووڵاتیان.

هەروەها ناوبراو نوسیویەتی کە لەدڵەوە حەزم دەکرد بۆچونەکانم ڕاست دەرنەچن بەڵام بەداخەوە هەمووی ڕاست دەرچوون و کێشەی کورد لە عێراق سەد ساڵ هاتە دواوە.
دەشنوسێت ئیتر یادی چی دەکەنەوە ؟!!! ئەوە کارەسات بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.