ڕیفراندۆم ئامرازە ئامانج لێی سەربەخۆییە

لەلایەن ستاندار Posted on 574 جار بینراوە

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی
لەوڵاتێك دەژین کێشەی زۆر گەورەو بنچینەیی سەرچۆپی لێ گرتووین کەلێوان لێون لەپاشەکشەلەئامانجە باڵاکان کێشەکانی سیاسی ـ ئابووری ـ یاسایی ـ دەستووری و کۆمەڵایەتیشی هاتۆتەسەر گەر ویستمان پەردەپۆشکردنی ئەم کێشانەیە ئەوە خۆڵکردنە لەچاوی خەڵك و ڕاکردنە لەڕاستیەگوزەرەکان بەتایبەتیش لەبیربردنەوەی کورسی ئەوسای سەرۆکایەتی هەرێم ،

خوێن و زام و ئازاری نەتەوەیەك کراوەتە قوربانی بێ ئاگایی و نەزانینی سەرکردەکان لەباشووری کوردستان و بەردەوامی بەو سیاسەتە چەوتە دراوەو زیاتر لەیەك سەدە گەلەکەمانیان چەواشەکردووە بەناوی پیرۆزی نەتەوەیی ـ نیشتمانی یاخود وشەی بریقەداری کوردایەتی کەلەئەرزی واقیع جگە لە خەباتی حزبی و خێڵەکی شێوەخەباتی نەتەوەیی ـ نیشتمانی بەدی نەکراوە لەسەد ساڵی ڕابردوودا ،

گەلێك ئامادەی قوربانی زیاترو خوێن بەخشین بوو بێت لەپێناو دەستە بەرکردنی ماف و ئازادی و سەربەخۆیی چ ڕەوای هەقە بە بێ ئاگایی سەرکردایەتی سیاسی و بەناوی ڕابەرو سەرۆکی کوردستان گەل و نیشتمان تووشی گەورەترین خوێن بەربوونی سەردەمی بکەیت و هەر لەیەکەم ساتی ژانی مناڵ بوون بەئاگایی و هۆشیارییەوە بزانیت ئەو کۆرپەڵەیە بەمردوویی لەدایك دەبێت ،

لەگەرمەی بانگەشە بۆسەربەخۆیی کوردستان لە دوورەوە دابەش بوون لەنێو شەقام بەدی دەکراو پرسیارگەلێك هەرزوو خۆیان دەرخست و پرساردەکرا گەر ویست و ئیرادەی سەربەخۆیی زاڵە هۆکار چیە لەگوڵاڵە تاکو دووبز دەبێ ئەنجومەنەکانی کۆی قەزاو ناحیەکان بەکەرکوکەوە کۆببنەوەو بڕیار لەسەر بەشداری ڕیفراندۆم بدەن ،

کەچی لەمخموور تاکو زوومار ئەنجومەنەکانی قەزاو ناحیەکانی نەینەوا کەپارتی لێی باڵا دەستە کارو بڕیاری لەو شێوە نادەن و بێ دەنگی هەڵبژاردەیان دەبێت ، گەر ڕیفراندۆم ئامانجی سەرکردایەتی پارتی بوایە دەبوایە کۆی ئەنجومەنەکان لەزۆنی زەرد دەنگ و ڕەنگیان کاریگەرتر بووایە لەشوێنەکانی تر ،

پرسی ڕیفراندۆم کۆدەنگی نیشتمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و کۆدەنگی حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەدەست پێك و یەکەم هەنگاوی سەرەتایی زۆر گرنگ و پێویست بوو دەکرا کاری جدی بۆ فەراهەم بکرایە،

کەسەیری جوڵەو کارەکانی دەستەی ئامادەکار و سەر پەرشتیارو بەڕێوەبردنی پلان و بەرنامەی سەرۆکایەتی هەرێمت دەکرد هاوشێوەی حکومەتە سەیروسەمەرەکەی هەرێم بوو لەڕووی داراییەوە نەیتوانی بوو موچەی یەك مانگی کارگوزارو فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات ،

لەڕووی دبلۆماسیەوە هەرێم سەرکەوتوو نەبوون لەهەرسێ ئاستەکانی ناوەند ـ هەرێمایەتی ـ نێودەوڵەتی ـ لەنێوخۆی عێراق پرس و لەنێوخۆی وڵاتیش ڕاوێژ نەکراوە بە مەرجەعی باڵای زۆرینەی شیعەو پێکهاتەکانی تری عێراق ،

ئیران ـ تورکیا دوو وڵات و دراوسێی گرنگن بۆهەرێم ئەو دوووڵاتە دوو دەروازەی سەرەکی بوون بۆ چوون بۆهاتن بەداخستنی دەروازەکان گەمارۆی ئابووری و مرۆیی دەکەوێتە سەر هەرێمی کوردستان گەر ڕیفراندۆم ئامانج بوایە دەکرا ئەو قۆناغە بەهەستیاری و باشترەوە مامەڵەی لەتەکیدە بکرایەو ئەوسا پڕۆسەکە ئەنجام بدرایە ،

لەکۆتا دەڵێم : پڕۆژەی ڕیفراندۆم پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و دەستوورییەو مافی هەرتاکێکی کۆمەڵی کوردەواری و لایەنێکی سیاسیە خۆیان بەخاوەندارێتی پڕۆژە نەتەوەییەکان بزانن و خۆشیان بکەن بەبەشێك بۆ سەر خستنی ئەو پڕۆژە نەتەوەییە ،

بۆیەدەڵێم گەر ڕیفراندۆم ئامراز بوو بۆ سەربەخۆیی دەست بەرداربوون و پاشەکشەکردن لەو ئامانجە باڵایە لەدوای تەواو بوونی پڕۆسەکە واتای چی دەگەیەنێت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.