یەکێتی و گۆڕان لەپارتی نیگەرانن

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

ستاندەر

دانانی هەریەک لە” رێباز حەملان و مەحەمەد حاجی” بەیاریدەدەری سەرۆکی حوکمەت لەلایەن مەسرور بارزانی یەوە، یەکێتی و گۆڕانی نیگەران کردووە، لەمبارەشەوە قادر عزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرپەرشتیاری مەکتەبی راگەیاندنی ئەو حیزبە لەمیانەی بەشداری کردنی لەگفتوگۆیەک لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا رایگەیاندووە: سەرۆكی حكومەت خەریكە چەندین یاریدەدەر بۆ خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر حسابی یەكێتی و گۆڕان، بەڕاستی یەكێتی و گۆڕان نیگەرانن لەم هەڵسوكەوتە وە پێمان باشە بۆ ئەوە “میسداقیەتە” لەنێوانماندا بمێنێت بۆ ئایندەش ئێمە پابەندی ڕێككەوتنەكان بین.

قادر عەزیز ئاشکراشی کردووە: هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەم پرسانە و نیگەرانیەکانی یەکێتی بریارە کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا ئەنجامبدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.