ترامپ لەبەردەم لێکۆڵینەوەکاندا

لەلایەن ستاندار Posted on 251 جار بینراوە

ھێرش عبدولرەحمان

ترامپ لەترسی ئەوەی ” جۆ بایدن ” نەبێت بە کۆتا پاڵێوراوی دیموکراتەکان ئەو ھەڵەیەیکرد کەداوای لەسەرۆکی ئۆکرانیا کردوە بەوردی چاودێری هەنگاوە نایاساییەکانی کوڕەکەی جۆ بایدنی جێگری پێشوی سەرۆکی وڵاتەکەی بکات. وە زانیارییەکان ڕادەستی داواکاری گشتی ئەمریکا بکات، لە بەرامبەردا ترامپ ئەو برە پارەیەی کە وەک ھاوکاری دەدرێت بە ئۆکرانیا ئۆکەی لەسەر دەکات و، دەینیرێت. چونکە ترامپ دلنیایە بەرامبەر ھەر ژنێک بێت بۆ ھەڵبژاردنەکان براوە دەبێت، بە پێچەوانەوە کە پیاو بێت و سپی بێت دوای ئەو ھەموو سکانداڵە و دەست لەکارکێشانەوەیەی کابینەکەی بردنەوەی تێرمی دووەم کارێکی ئاسان نەدەبوو، بۆیە ترامپ ئەم ھەنگاوەی ناوە پێش ئەوەی دیموکراتەکان دوا کاندید دیاری بکەن، بایدن بە ھۆی ئەو مەلەفەی کوڕەکەی بکاتە دەرەوەی یاریەکە.

لە ڕۆژی دەستبەکاربونی ترامپەوە، لەبەرەی دیموکراتەکانیش ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەو پارتە داوایان لەدەزگاکانی لێکۆلینەوەی حکومەت کردوە چاودێری جوڵەی کوڕەکەی و زاواکەی ترەمپ و مامەڵەکانیان بکەن، لەگەڵ وڵاتەکانی خەلیج و ئاماژەیان بەوە داوە کە پێگەی ترامپ بەکاردێنن بۆ کردنی بزنسی زیاتر لەگەل ئەو وڵاتانە، بۆ بەرژەوندی خۆیان کە دژی دەستورو یاساکانی وڵاتەکەیانە.

ترامپ کە داوا لەوڵاتێکی تر دەکات لە بەرامبەر پێدانی ئەو ھاوکاریەی ئەمریکا دەیدات بە وڵاتان، بێن پشتی ڕەکەبەرەکەی بۆ بدەن بە زەویداو تاوانباری بکەن کە کوڕەکەی بایدن لە گەندەڵی گلاوە، بەڵام بایدن ئەو حەیاچونە سیاسیە پەردەپۆش دەکات، تا کێشە بۆ کاندیدبونی دروست نەبیت، ئەو داواکاریەی ترامپ لە داوکاری حزبێکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەچێت، کە داوا لەوڵاتێکی ئیقلمی دەکات ھاوکاری بکات تا بردنەوەی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکات، بە پێی دەستوری ئەمریکیش ئەو کارەی ترامپ دەچێتە قاڵبی خیانەتکردن، بەکەسێکی یاسا شکێن و نەپاراستنی بەھا نیشتیمانیەکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکرێت، ئەو پرۆسەیە درێژە دەکێشێت و تا بەڵگەکان یەکلایی دەبێتەوە.

ڕۆژانی داھاتوو بۆ ترامپ تەمومژاویەو بە دەستکەوتنی بەڵگەی بەھێزترو زیاتر مەلەفەکانی ڕابردووشی بۆ زیندودەکرێنەوە، بە تایبەت کەیسی ھەڵبژاردنی ڕابردوو کە ڕوسیا ھاوکار بووە، ترامپ سەرۆکایەتی مسۆگەر بکات لەگەڵ دەیان سکانداڵی تر.

پرۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لە ترامپ چۆن دەبێت ؟

بەڵگەی تەواو کە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکە دژە دەستورو ھەڵە بووە، زۆرینەی کۆنگرس تاوانباری کردو دەنگی لەسەردا.

بریارەکە دەچێتە ئەنجومەنی پیران و دادگاییکردنەکەی ترامپ دەست پێ دەکات دوای لێکۆلینەوەی تەواو و بەڵگەی تەواو، کە ئەو ھەنگاوەی ھەڵە بووە، دەنگدانی لەسەر دەکرێت، ئەو کات پێوستی بە لە ٦٧٪‏ دەنگەکانە، کە دوو لەسەر سێی ئەنجومەنی پیرانە، بە مسۆگەرکردنی ئەو ڕێژەیە ترامپ لە پۆستەکەی لادەبرێت و ، مافی خۆ کاندیدکردنی بۆ تێرمی دووەم لێ دەسێندرێتەوە. کۆماریەکان بە ناچاری دەبێت ” مایک پێنس ” بکەن بە کاندیدی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠.

ئەگەر تەواوی بەڵگەکان ڕاست نەبون، پێچەوانەی ئەوەی سەرەوە بوو، ترامپ بەردەوام دەبێت لە پۆستەکەی و ھەڵبژاردنی داھاتوو مسۆگەر دەکات.!

هەردولایان، ترامپ و بایدن، دەسەڵاتی بڕیاردانیان لەدابینکردنی بودجەی فیدڕاڵی بۆ وڵاتانی بیانی هەیە. بەڕونی هەردولایان ئەم دەرفەتە بەکاردەهێنن بۆ دەستکەوتی سیاسی خۆیان، لەبەرئەوە هەر لایەنێکیان چۆن بیت ئەوی تریش ھەمان کاردانەوەی دەبێت. لە ساڵی داھاتوودا کە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تێدا ئەنجامدەدرێت، هەردو پارتەکە هەوڵدەدەن زیاتر ڕۆبچنە ناو بابەتەکان و شەڕی یەکتری دەکەن، کە ئەوەش بازرگانییە بە وزەی دەنگدەرو بە ھەدەردانی ئەو پارەی لە ھەلمەتی ھەلبژاردنەکان پێیان دەبەخشرێت لای دەنگدەری ئەمریکی ئەو ململانی تۆمەبتبارکردنە کارێکی ناشیرین و پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەمریکایە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.