خۆپیشاندان لەبەغدا.. تۆز لەبەر دەرگای سەری ڕەش..!!

لەلایەن ستاندار Posted on 372 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

◾️مەلا بەشیر جێگری دووەمێ سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی سەر بە (پارتی)، تەلەفۆنی بۆیەک بەیەکی پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا کردووە.. کەڕۆژی شەمە بگەنە بەغدا.. بۆئەو مەبەستەش پێی ڕاگەیاندوون کەفرۆکەی تایبەت ئامادەکراوە.. لەپەرلەمان کارێک بکەین بۆ پشتگیری خۆپیشاندەران و ھێروکردنەوەی دۆخی عیراق ..
ئەم تەنگە تاویەی مەلا بەشیر ( پارتی) دوو خوێندنەوەی بۆ دەکرێ..

١- ئێران ھەموو ھێزەکانی سەربەخۆی تەنگاو کردووە، کەبەزووترین کات ھەوڵ بدەن دۆخی عیراق ئارام بکەنەوە.. حکومەتەکەی عادل عبدالمھدی لەکەوتن ڕزگار بکەن.. چونکە ئەوەی تا ئێستا شاراوەیەوە، ئەوەیە کە ھەرسێ سەرۆکایەتیەی عیراق ، لەلایەن حەشدی شەعبی دانراون واتە لایەن ئێران.. ئەم دەسەڵات و حکومەتەی بەغدا سەر بەئێرانە .. ئێران دوای ھەشت مانگ لە ململانێ توانی ئەم حکومەتە پێک بێنێ.. بەڵام ئەمجارەیان پێکھێنانی حکومەتێکی تر بەخواستی ئێران زۆر زەحمەتر دەبێ.. بۆیە ئێران دەیەوێ ئەم دۆخە نەگۆرێ و جارێکی تر کارتەکانی لێ تێکەڵ و پێکەڵ نەکرێ..

٢- پارتی چاک دەزانی ، بە مان و نەمانی عبدالمھدی یا سەرۆک وەزیرانێکی سەربەئێران، مەسەلەی ناردنی بودجە لەبەغداوە بۆ ھەرێم بەبێ ڕادەست نەکردنی نەوت زەحمەتر دەبێت.. بەڵکو موستەحیل دەبێ..
لەحاڵەتێکیش لەدوای ئەو خۆپیشاندانانە، ئەگەر عادل عبدالمھدی لەپۆستەکەی بمێنێ.. مانەوەی بێ گومان مەرجدار دەبێ .. مەرجی سەرجەم ھێزە سیاسیە نەیارەکانی عبدالمھدیش (دابەشکردنی داھاتە بەشێوەیەکی دادپەروارانە) .. واتە ئەگەر ھەرێم نەوت تەسلیم بەناوەند نەکاتەوە.. نابێ بوودجەشی بۆ ڕەوانە بکرێ..
بۆیەلەھەموو حاڵەتەکان تۆزی ئەو خۆپیشاندانەی بەغدا لەبەردەم دەرگای (سەری ڕەش ) دەبێ.. مەلابەشیر بە خۆڕایی نیە .. فرۆکەی تایبەت بۆ ئەندام پەرلەمانەکان بگرێ.. ھەر ئەندام پەرلەمانێکی کوردیش بچێ لەمجامەلەی پارتی ھیچی تر نیە..

◾️ئایا بەخۆپیشاندان گۆڕانکاری دەکرێ..؟؟
ئەمە پرسیارێکی زۆر بێ ئومێدکەرە.. کە بەخۆپیشاندان گۆڕانکاری ناکرێ..!!

تا خۆپیشاندان ھێزی سیاسی و حزبی سیاسی و سەرکردەی سیاسی ڕابەرایەتی نەکات، خۆپشاندانەکان لەچوارچیوەی ھەڵچوون و تورڕە بوونێکی کاتی دەمێنێتەوە و ھەر زوو دادەمرکێتەوە..
بەرای من خۆپیشاندان نە لەعیراق نە ھەرێم ناتوانێ گۆڕانکاری گەورە بەدیبھێنێ.. چونکە سەرجەم ھێزە سیاسیەکان بەشدار و سوودمەنن لەدەسەڵات، ھەرکاتێک ھێزێک بەشی کەم بێ لەکێکی دەسەڵات و پەراوێزخرابێت، توورەیی خەڵکی بەکارھێناوە ، بۆ گوشار دروستکردن، کاتێکیش داواکانی بەدەست کەوتبێ، خۆی بێ بەری دەکا لە شەقام..

بەدەلیلی ئەوەی تا ئێستا نازانرێ داواکاری ئەم خۆپیشاندانانەی عیراق چیە.. ؟

بەڵام ئەوەش ھەیە ئەمرۆ یەک ھێزی سیاسی لەعیراق لەترسی ئێران ناوێرێت خۆی بکاتە ساحێبی خۆپیشاندانەکان

◾️بۆیە ئەمەی لەبەغدا روو دەدات ململانێی ھێزە سیاسیەکانە، نەک ململانێی ئەمریکاو ئێران..!!
ئەمڕۆ نە ئەمریکا نە ئێران لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی عیراق نین..

◾️ئەمریکیەکان ماوەی مانگێکە سەفارەتیان لەبەغدا چۆڵ کردووە..
ئەمریکا ئەگەر بیەوێ دژی حکومەتی عیراق کار بکا.. بە یەک ڕێوشێون حکومەتی عیراق لەکاردەخا.. ئەویش دابەزاندنی بەھای دیناری عیراقیە ..!!

ئێران و تورکیا بەبێ ئەوەی یەک تەقەی تیا ڕوودابێ.. بەدوو ڕێوشێون بەھای( لیرەو تومەنی )کەمکردووە.. ئەم دوو وولاتەی تووشی گێژاوی قەیرانی ئابووری کردووە، عێراقییش چوار شاری داگیرکرابوو ، پایتەختەکەی لەژێر ھەرەشە بوو، نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار ھەر وەک ئەمرۆ ھەر (١١١٩ )دینار بوو.. !!

ھەرئەوەشە ئێستا ئێران، عیراقی لە ئیمامی عەلی زیاتر خۆشتر دەوێ .. چونکە تێکوچوونی عیراق و ئیستیفزازی ئەمریکا لەعیراق .. حاڵی ئێران شڕتر دەکا و کێشەکانی ناوخۆی عیراق سنووری ئێرانیش دەبەزنێ..

بەرای من لەم قوناغە ئەمریکا وەک ئێران نایەوێ ھیچ گرژەیەکی تر و بەرکەوتەیەکی تری لەگەڵ ئێران ھەبێ.. دوور نیە ئەمریکا بۆ پاراستنی دۆخەکە، بەرگریش لەمانەوەی عادل عبدالمھدی بکا..

تێبینی/ من موحەللی سیاسی نیم و ئیدعاش ناکەم.. بەلام حەقی خۆمە بۆ تێگەیشتن ،خوێندنەوەی خۆمی بۆ بکەم.. چونکە بەراستی ھەندێ نووسینم بینی، مایەی گاڵتەجاری بوو، منیش تەنیا بۆ ئەوەی بەوانە بڵێم کەئەم قسانەتان بە عانەیەکیش ناکڕم.. ئەم نووسینەم نووسی ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.